به‌هۆی به‌سه‌رچوونی ماوه‌كه‌ی و خراپ عه‌مباركردنیه‌وه، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی بڕێكی زۆر برنج له‌ناوده‌به‌ن و پسپۆڕێكی خۆراكیش هاووڵاتیان له برنجی خراپبوو ئاگادارده‌كاته‌وه. له ئه‌نجامی سه‌ردانی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی بۆ دوكان و بازاڕ‌و شوێنه گشتیيه‌كان و پشكنینی ئه‌و كاڵا‌و شمه‌كانه‌ی له‌لایه‌ن بازرگان و دوكانداره‌كانه‌وه به هاووڵاتیان ده‌فرۆشرێت، ده‌ركه‌وتووه بڕێك برنج به‌هۆی خراپ عه‌مباركردنیه‌وه ئه‌سپێی هه‌ڵهێناوه‌و به‌شێكی تریان به‌هۆی به‌سه‌رچوونی ماوه‌كه‌یانه‌وه له چه‌ند ماركێت و دوكانێك ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه. بڕی برنجه ده‌ستبه‌سه‌ردا گیراوه‌كان له (750) كیلۆگرام زیاتره‌و له جۆره‌كانی (السلگان، مه‌رجان، دۆلفین، فاخر و تایله‌ند)یه، به فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه له ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی نیشته‌جێبوونی هاووڵاتیان له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كانیشیان روبه‌رووی رێكاری یاسایی ده‌كرێنه‌وه. ده‌رباره‌ی ئه‌و خۆراكه ماددانه‌ی كه خراپ ده‌بن یاخود ماوه‌كه‌ی به‌سه‌رده‌چێت، له‌شكر حه‌مید پسپۆڕی بواری زانستی خۆراك وتی؛ ئه‌و خۆراكانه‌ی به‌هۆی خراپ عه‌مباركردن و به‌رزی پله‌ی گه‌رمی شوێنه‌كه‌وه خراپ ده‌بن به‌ها خۆراكیيه‌كه‌یان له‌ده‌ستده‌ده‌ن و شیاوی خواردن نامێنن و پێویسته له‌ناوببرێن. وتیشی: به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی له كۆگاكانی عه‌مباركردن یه‌كێكه له هۆكاره سه‌ره‌كیيه‌كان بۆ خراپبوونی خوارده‌مه‌نیيه‌كان پێشئه‌وه‌ی ئه‌و ماوه‌ی كه بۆی دیاریكراوه به‌سه‌ربچێت، له خوارده‌مه‌نیه وشكه‌كاندا ده‌بێته هۆی دروستبوونی مێروو كه زیان به ته‌ندروستی ئه‌و كه‌سه ده‌گه‌یه‌نێت ئه‌وجۆره خوارده‌مه‌نیه خراپبووه ده‌خوات. داوا له هاووڵاتیانيش ده‌كات له‌كاتی كڕین و بازاڕكردندا به وریاییه‌كی زیاتره‌وه ئاگاداری ئه‌و خۆراكانه بن كه ده‌یخۆن، دڵنیابنه‌وه له به‌رواری دروستكردن و به‌سه‌رچوونی هه‌روه‌ها به‌هۆی به‌رزی پله‌ی گه‌رما له كۆگاكان خۆراكه وشكه‌كان مێروو تێینه‌داون پاشان بیكڕن و به‌كاریبێنن. خاك - راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure