ڕۆژى 15-9-2019 زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ده‌وامی ئاسایی ئه‌مساڵی خوێندنی خوێندكارانی ده‌ستپێكرد. به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی زانكۆكه، پرۆسه‌ی خوێندن له سه‌رجه‌م كۆلێج و په‌یمانگاكانی سه‌ر به زانكۆ دیاریكراوه‌و داواش له خوێندكاران ده‌كات پابه‌ندبن به‌كاتی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی خوێندن. له‌و چوارچێوه‌یه‌شداو له‌سه‌ر راسپارده‌ی پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر د.ئالان فه‌ره‌یدون عه‌لی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی بۆ پێشوازیكردن له خوێندكاران هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك ئه‌نجامدراوه له‌گشت كۆلێج و په‌یمانگاكانی سه‌ر به زانكۆ له‌گه‌ڵ دابینكردنی سه‌رجه‌م خزمه‌تگوزاری و كه‌لوپه‌له‌كان بۆ به‌شه ناوخۆییه‌كانی كوڕان و كچان وه نوێكردنه‌وه‌ی هۆڵه‌كانی خوێندن و ئاماده‌كردنی كه‌لوپه‌لی نوێ بۆیان، له‌گه‌ڵ ره‌خساندنی كه‌شێكی ئارام و گونجاو له‌رێگه‌ی سه‌وزایی و پاركه‌كانی ناو كه‌مپسه‌كانی زانكۆ. خاك - راگه‌یاندنی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure