بۆ دابه‌زاندنی كێش پێویسته كاتی پێویست دابین بكه‌یت و هه‌وڵی له‌گه‌ل بده‌یت، به‌ڵام به گۆڕانكاری له به‌رنامه‌ی ژیانی رۆژانه‌دا به ئاسانی ده‌توانیت چه‌وری ورگت دابه‌زێنیت، به‌پێی ئه‌م رێنماییانه هه‌ر له یه‌كه‌م رۆژه‌وه هه‌ست به گۆڕانكاری ده‌كه‌یت. 1- كاتێك له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستیت، به‌یانیان زوو ئاوی شلهوتێن له‌گه‌ڵ ئاوی لیمۆ تێكه‌ڵبكه‌و بیخۆره‌وه، گه‌ر حه‌ز به ئاوی شیله‌تێن ناكه‌یت به‌یانیان چای سه‌وز بخۆره‌وه. 2- گه‌ر له كاتی نانخواردنی به‌یانیاندا به خواردنی ماست و په‌نیرو شیر سكت ده‌ئاوسێت، باشتره خواردنی تر هه‌ڵبژێریت بۆ نانخواردنی به‌یانیان. 3- له‌جیاتی خواردنی شیرینی و پسكیت و كێك باشتره میوه هه‌ڵبژێریت. 4- له‌كاتی نانخواردندا به هێواشی خواردن بجو، به‌وشێوه‌یه هه‌وا ناچێته ناو گه‌ده‌و ریخۆڵهكانت و هه‌ست به ئاوسانی ورگ ناكه‌یت. 5- بنێشت مهجو چونكه به‌هۆی بنێشته‌وه هه‌وا زۆر ده‌چێته ناو گهدهوهو به‌وشێوه‌یه ورگت ده‌ئاوسێت. 6- رۆژانه به‌رده‌وام ئاو بخۆره‌وه‌و گرنگی به‌ئاو خواردنه‌وه بده، به‌هۆی ئاو خواردنه‌وه جه‌سته‌ت پاكده‌بێته‌وه‌و له‌هه‌مانكاتدا ئاو سوێری له جه‌سته‌دا ناهێڵێت. 7- له كاتی ژه‌مه‌كاندا كه‌م نان بخۆ، هه‌روه‌ها خواردنی زیاده مه‌خۆ له كاتێكدا تێریت. 8- پێش كاتی نوستن هه‌وڵبده چا بخۆره‌وه بۆئه‌وه‌ی له‌شت پاكببێتهوهو شه‌وانه هه‌ست به ئارامی بكه‌یت، گرنگی به چای دارچینی و زه‌نجه‌فیل بده، هه‌روه‌ها چای نه‌عنا گه‌ده ئارامده‌كاته‌وه. خاك – وكالات
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure