مرۆڤه‌كان له‌ئاره‌ق كردنه‌وه‌دا جیاوازن، هه‌نێدك كه‌س ئاره‌ق ده‌كاته‌وه له‌كاتێكدا ته‌نانه‌ت كه‌مێك خۆریان لێده‌دات، هه‌نێدك كه‌س هه‌ن به وه‌رزشكردنیش ئاره‌ق ناكاته‌وه، بێگومان ئاره‌قكردنه‌وه سروشتییه‌و زۆر ئاسایه، له‌هه‌مانكاتدا ئاره‌قكردنه‌وه پێویسته بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ، له‌م بابه‌ته‌دا سه‌رنج ده‌خه‌ینه‌سه‌ر جیاوازییه‌كانی ئاره‌قكردنه‌وه. جیاوازی ئاره‌قكردنه‌وه له مرۆڤه‌كاندا دیاره، بۆ نموونه منداڵ كه‌متر ئاره‌ق ده‌كاته‌وه له‌چاو گه‌وره‌كان، هه‌روه‌ها پیاوانیش زیاتر ئاره‌ق ده‌كه‌نه‌وه له‌چاو ژنان، هه‌روه‌ها كه‌سانی پێست ره‌ش زیاتر ئاره‌ق ده‌كه‌نه‌وه له‌چاو كه‌سانی پێست سپی. ئاره‌قكردنه‌وه رێگایه‌كی سروشتیه بۆ ده‌ربڕینی گه‌رمی له جه‌سته‌ی مرۆڤدا، ئه‌و گه‌رمیه‌ی له جه‌سته‌دا دروستده‌بێت له‌ناو خوێندا تێكه‌ڵده‌بێت، خوێنیش ئه‌و گه‌رمیه بۆ پێست ده‌نێرێت و پێستیش ئه‌و گه‌رمیه له ڕێگای ئاره‌قه‌وه ده‌رده‌كات له‌ناو جه‌سته‌ی مرۆڤدا، گه‌ر زوو خۆت فێنك نه‌كه‌یته‌وه بێگومان جه‌سته‌ت زیاتر ئاره‌ق ده‌رده‌كات. ئه‌وه‌نده‌ی گه‌رمی له جه‌سته‌دا ده‌رده‌كه‌یت ده‌بێته هۆكارێكی كاریگه‌ر بۆ جیاوازی له ئاره‌قكردنه‌وه‌دا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه منداڵان ماسولكه‌یان كه‌متره بۆیه كه‌متر گه‌رمی له جه‌سته‌یاندا دروستده‌بێت، ئه‌و منداڵانه‌ی كه لاوازن زیاتر سه‌رمایانه، هه‌روه‌ها به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ژنان جه‌سته‌یان له‌چاو پیاواندا زۆرتر پێكهاتووه له ماسولكه‌و به‌ز، بۆیه جه‌سته‌یان به سروشتی چاره‌سه‌ری گه‌رمی جه‌سته ده‌كات، بۆیه ژنان كه‌متر ئاره‌ق ده‌كه‌نه‌وه له‌چاو پیاوان. خاك – وكالات
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure