16/9/2019 10:52 PM

فرۆشگایەك دادەخرێت

لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەست بەسەر ژمارەیەكی زۆر ماددەی جوانكاری و خاوێنكردنەوەدا دەگرن و لەلایەن لیژنەی تایبەتەوه لەناودەبرێت.

لەلایەن لیژنەی سەرتاشخانەكانی سەر بە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەت و لە فرۆشگای تاهیر، لە شەقامی كاوەی شاری سلێمانی دەست بەسەر ژمارەیەكی زۆر شامپۆو جوانكاری خانماندا گیراوە كە سەرجەمیان ماوەیان بەسەرچووەو شیاوی بەكارهێنان نین‌.

لە راگەیەنراوێكی قائیمقامیەتی سلێمانی راگەیەنراوە، لە فرۆشگای تاهیر دەست بەسەر‌ (917 بۆیاخی قژ، 64 شامپۆی قژ، 306 كرێم، 75 حەمام زەیت) جوانكاری خانماندا گیراوە كە خاوەنەكەی بەنیاز بووە بە هاووڵاتیانی بفرۆشێت.

ئەوەش خراوەتەروو، بە فەرمانی قائیمقامی سلێمانی و لەلایەن لیژنەی لەناوبردنەوە لە ناوچەی دەرەوەی نیشتەجێبوونی هاووڵاتیان سەرجەمیان لەناودەبرێت و خاوەنەكەشی روبەرووی رێكاری یاسایی دەكرێتەوە.

ئاماژە بەوەش دراوە، بە مەبەستی پابەندكردنیان بە مەرج و رێنماییەكانی كاركردن و كەمكردنەوەی سەرپێچی قائیمقامیەتی سلێمانی (36) لیژنەی بۆ چاودێری دوكان و بازاڕو شوێنە گشتیيەكان دروستكردووە‌، لیژنەی سەرتاشخانەش یەكێكە لە لیژنەكان كە رۆژانە سەردانی سەرتاشخانەو ئەو شوێنانە دەكات مادەكانی جوانكاری و دەفرۆشن.

خاك - راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved