دروستكردنی كۆفی سارد چه‌ند شێوازێكی جیاوازی به‌رده‌ستی هه‌یه، كه هه‌م بۆ خواردنه‌وه گرنگ و به‌تامه، هه‌م بۆ فێنكردنه‌وه‌مان ئارامبه‌خشه له‌كاتی گه‌رمادا. هه‌موومان ئه‌وه ده‌زانین كه له كافتریاكانیش خواردنه‌وه‌ی ساردی جۆراوجۆر به ئاسانی دێته به‌رده‌ستمان، به‌ڵام جگه له خواردنه‌وه‌ی سارده‌مه‌نییه‌كانی ده‌ره‌وه، بۆ گۆڕانكاری و دڵخۆشی خۆت ده‌توانیت له ماڵه‌وه دروستی بكه‌یت. شێوازی دروستكردن: سه‌ره‌تا بۆ دروستكردنی كڵۆی سه‌هۆڵ ده‌توانیت به‌پێی تام و حه‌زی خۆت كۆفی له‌گه‌ڵ ئاو تێكه‌ڵ بكه‌یت و بیگریته‌وه، خه‌ستی گرتنه‌وه‌كه به حه‌زی خۆت ئاماده بكه، دواتر بیخه‌ره ناو فرێزه‌ره‌وه تا باش ده‌یبه‌ستێت، هه‌مان گرتنه‌وه له‌ناو په‌رداخێكدا ئاماده بكه له‌گه‌ڵ كڵۆی سه‌هۆڵی كۆفیه‌كه‌دا تێكه‌ڵی بكه، پاشان به‌پێی حه‌زی خۆت كۆفی سارد به هه‌نگوین شیرین بكه.. ئێستا ده‌توانیت ئه‌مشێوازه له ماڵه‌وه تاقیبكه‌یته‌وه. خاك – س/ ترێندی ستایل
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure