توێژینه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له‌زانایانی په‌یمانگای كارۆلینسكا)ی سویدیی ده‌ریخستووه ئه‌و مناڵانه‌ی به نه‌شته‌رگه‌ریی قەیسەری له‌دایك ده‌بن، ئه‌گه‌ری تووشبوونیان به ئۆتیزم زۆرتره. ئه‌و توێژینه‌وه‌یه كه له‌سه‌ر 20 ملیۆن مناڵ كراوه ئه‌وه‌ی ده‌رخستووه ئه‌و مناڵانه‌ی به نه‌شته‌رگه‌ریی قەیسەری له‌دایك ده‌بن زۆربه‌یان ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسی تووشبون به ئۆتیزم و پشێویی كه‌میی دیقه‌تدان و زۆریی جموجۆڵ ده‌بنه‌وه . ئه‌و توێژه‌ره‌وانه ده‌ڵێن» ئه‌و مناڵانه‌ی به نه‌شته‌رگه‌ریی قەیسەری به ڕێژه‌ی (33%) تووشی نه‌خۆشی ئۆتیزم و به ڕێژه‌ی (17%) تووشی پشێویی كه‌میی دیقه‌تدان و جموجوڵی زۆر ده‌بن»، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێشتا ئه‌و توێژه‌رانه به‌ته‌واوی جه‌خت له‌وه ناكه‌نه‌وه كه چۆنییه‌تی له‌دایكبوونی مناڵان كاریگه‌ریی ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر حاڵه‌تی ده‌روونی و ته‌ندروستی دواتری ئه‌و مناڵانه هه‌بێت و پێیان وایه ئه‌و دوو جۆره پشێوییه ده‌رئه‌نجامی هه‌ندێك شتی تره. توێژه‌ره‌وه‌كان له‌توێژینه‌وه‌كه‌یاندا ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه هه‌ندێك حاڵه‌تی دیكه‌ش هه‌ن كه ڕه‌نگه كاریگه‌ریی ڕاسته‌وخۆیان هه‌بێت له‌سه‌ر گه‌شه‌كردنی مێشكی مناڵ و ئه‌وانه‌ی له توێژینه‌وه‌كه‌ی ئه‌واندا باس كراوه به‌شێكی كه‌می كارێكی دوور‌و درێژه كه پێویسته زۆر به ووردی لێكۆڵینه‌وه‌ی له باره‌وه بكرێت. ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ی زانا سویدیه‌كان كۆمه‌ڵێك پسپۆڕی دیكه‌ی هێناوه‌ته ده‌نگ و ئه‌وان پێیانوایه هه‌ندێك كات پێویستیی وا ده‌كات مناڵان به نه‌شته‌رگه‌ریی بهێنرێنه دونیاوه ڕه‌نگه خودی ئه‌و پێویستیانه خۆیان په‌یوه‌ندییان به نه‌خۆشیی ئۆتیزمه‌وه هه‌بێت. ئه‌و پسپۆڕانه له‌درێژه‌ی ڕاگه‌یاندنه‌كه‌یاندا دوپاتیده‌كه‌نه‌وه چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌كی نوێ هه‌یه ئه‌وه ده‌رده‌خات كه به ته‌نها له‌دایك بوون به نه‌شته‌رگه‌ریی نابێته هۆی ئۆتیزم و هه‌ندێك حاڵه‌تی دیكه هه‌یه كه هێشتا توێژینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی پسپۆران به ته‌واوی دڵنیا بن و ده‌رئه‌نجامی ته‌واو دروستی لێوه به‌ده‌ست بهێنن. ئه‌وان وتیان»پێویسته دایك وباوكه‌كان دڵنیا بن و نیگه‌ران نه‌بن هه‌موو كات نه‌شته‌رگه‌ریی قەیسەری نابێته هۆكارێك بۆ له‌دایكبوونی مناڵێكی ئۆتیزم». هه‌ربۆیه داوا له توێژه‌ره‌وه‌كان كراوه كه زیاتر ورد بن و لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت به ڕوونی بسه‌لمێنرێت كه داخۆ ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ریی كردنه‌وه‌ی سك یان (قەیسەری) ده‌بێته هۆی له دایكبونی مناڵێكی ئۆتیزم یاخود نا؟ پێویسته بوترێت: له‌ماوه‌ی (30) ساڵی ڕابردوودا حاڵه‌ته‌كانی له‌دایكبوونی مناڵ به نه‌شته‌رگه‌ریی سێ هێنده‌ی جاران زیادی كردووه ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی له نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی بیست دا ئه‌و ڕێژه‌یه به ته‌نها (6%) دا بووه. هه‌ندێك توێژینه‌وه‌ی پێشووتریش ئه‌وه‌ی دوپاتكردووه‌ته‌وه كه له‌دایكبوون به‌نه‌شته‌رگه‌ریی قەیسەری یان كردنه‌وه‌ی سك بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی دواتر مناڵه‌كان قه‌ڵه‌و بن یان تووشی هه‌ستیاریی‌و نه‌خۆشییه‌كانی هه‌ناسه‌توندیی یان جۆری یه‌كه‌می نه‌خۆشیی شه‌كره و شێرپه‌نجه‌ی خوێن ببن. سه‌رچاوه: elaph
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure