17/9/2019 11:20 PM

هەولێر.. دیوانە شیعری (زمانی باڵندەم دەزانی) بڵاوكرایەوە

لە ڕۆژانی رابردوودا لە بنكەی سەنتەری ئاڵا بۆ كاری رۆشنبیری لە هەولێر، كۆڕێكی شیعر خوێندنەوە بۆ خاتوو (كەژاڵ ئەحمەد) بەڕێوەچوو.

لە کۆڕەکەدا کەژاڵ ئەحمەد چەند پارچە شیعرێكی دیوانە نۆیكەی بە ناوی (زمانی باڵندەم دەزانی) خوێندەوە.

هەر لەو کۆڕەدا هەردوو میوزیسیان (رێباز وشیارو زەكریا موحسین) بە پێشکەشکردنی چەند پارچە میوزیکێک جوانییان بەخشییە کۆڕەکە.

لە كۆتاییدا كەژاڵ ئەحمەدی شاعیر دیوانە شیعری (زمانی باڵندەم دەزانی) کە نوێترین بەرهەمێتی بەخشییە ئامادەبووانی کۆڕەکە.

خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved