خانمان ئێستا زیاتر پێڵاوی نزم یان ته‌خت (فلات) به‌كارده‌هێنن، چونكه پێڵاوی بن به‌رز زیانی هه‌یه بۆ پێیه‌كان و پشت. به بڕوای پسپۆڕانی ته‌ندروستی، له‌پێكردنی پێڵاوی بن به‌رز ته‌نها بۆ باری ته‌ندروستی خراپ نییه، به‌ڵكو ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌شی هه‌یه بۆ هه‌میشه‌یی شێوازی رۆیشتن بگۆڕێت، ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه كێشی له‌ش به‌گشتی بۆ پێشه‌وه‌ی پێیه‌كان سه‌رده‌كه‌وێت، به‌و شێوه‌یه‌ش جوڵه‌ی پێیه‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه‌و ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی زیان بگه‌یه‌نێت به ئه‌ندامه‌كانی له‌ش له‌دوا ڕۆژدا. پسپۆڕانی ته‌ندروستی ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كردووه، كه به‌هۆی پێڵاوی بن به‌رزه‌وه گۆڕانكاری به‌سه‌ر ماسولكه‌كاندا دێت و كورت ده‌بنه‌وه، ئه‌وه‌ش هۆكاره بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی جوڵه‌و گۆڕانكاری له شێوازی رۆیشتندا. هه‌ر بۆیه وا باشتره خانمان زۆركات پێڵاوی فلات به‌كاربهێنن تا ته‌ندروستیان باشتر بێت. خاك - س/ وكالات
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure