زۆربه‌ی خانمان مه‌یكه‌پ بۆ جوانی رووخسار به‌كارده‌هێنن، به‌ڵام مه‌یكه‌پ ته‌نها بۆ جوانی نیه، به‌ڵكو ده‌توانیت به شێوه‌یه‌ك مه‌یكه‌پ به‌كاربهێنیت بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌یت به رووخسارێكی منداڵترو دوور له ته‌مه‌نی راسته‌قینه. 1- سوراوێك هه‌ڵبژێره كه ره‌نگی كاڵ و ناسك بێت، تا لێوه‌كانت پڕترو ئه‌ستوورتر ده‌ربخات، چونكه به ته‌مه‌نی گه‌نجی لێوه‌كان پڕ‌و ئه‌ستوورن، تا ته‌مه‌ن به‌ره‌و زیادبوون بڕوات لێوه‌كان ته‌نكتر ده‌بنه‌وه. 2- برۆی باریك و ته‌نك، رووخسارت به‌ته‌مه‌ن زیاد ده‌كات، بۆیه هه‌میشه هه‌وڵبده له كاتی برۆكردندا برۆكانت به سروشتی بهێڵیته‌وه، تا زۆر باریك نه‌بنه‌وه. 3- به‌كارهێنانی مه‌یكه‌پی زۆر‌و هه‌ڵبژاردنی ره‌نگی تۆخ و تاریك، پێستی ده‌موچاو زۆر زه‌ق ده‌كات، ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی رووخسارت زۆر به‌ته‌مه‌نتر ده‌ربخات. 4- هه‌وڵبده پشتچاوی بریقه‌دارو بریسكاوی به‌كارنه‌هێنیت بۆ چاوه‌كانت، چونكه به‌و شێوه‌یه لۆچییهكانی ده‌وروبه‌ری چاوت زیاتر ده‌رئه‌خات. خاك - وكالات
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure