17/9/2019 11:24 PM

رێنمایی مه‌یكه‌پ بۆ ئه‌وه‌ی رووخسارت به‌ته‌مه‌نی منداڵتر ده‌ربخه‌یت

زۆربه‌ی خانمان مه‌یكه‌پ بۆ جوانی رووخسار به‌كارده‌هێنن، به‌ڵام مه‌یكه‌پ ته‌نها بۆ جوانی نیه‌، به‌ڵكو  ده‌توانیت به‌ شێوه‌یه‌ك مه‌یكه‌پ به‌كاربهێنیت بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌یت به‌ رووخسارێكی منداڵترو دوور له‌ ته‌مه‌نی راسته‌قینه‌.

1- سوراوێك هه‌ڵبژێره‌ كه‌ ره‌نگی كاڵ و ناسك بێت، تا لێوه‌كانت پڕترو ئه‌ستوورتر ده‌ربخات، چونكه‌ به‌ ته‌مه‌نی گه‌نجی لێوه‌كان پڕو ئه‌ستوورن، تا ته‌مه‌ن به‌ره‌و زیادبوون بڕوات لێوه‌كان ته‌نكتر ده‌بنه‌وه‌.

2- برۆی باریك و ته‌نك، رووخسارت به‌ته‌مه‌ن زیاد ده‌كات، بۆیه‌ هه‌میشه‌ هه‌وڵبده‌ له‌ كاتی برۆكردندا برۆكانت به‌ سروشتی بهێڵیته‌وه‌، تا زۆر باریك نه‌بنه‌وه‌.

3- به‌كارهێنانی مه‌یكه‌پی زۆرو هه‌ڵبژاردنی ره‌نگی تۆخ و تاریك، پێستی ده‌موچاو زۆر زه‌ق ده‌كات، ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی رووخسارت زۆر به‌ته‌مه‌نتر ده‌ربخات.

4- هه‌وڵبده‌ پشتچاوی بریقه‌دارو بریسكاوی به‌كارنه‌هێنیت بۆ چاوه‌كانت، چونكه‌ به‌و شێوه‌یه‌ لۆچییه‌كانی ده‌وروبه‌ری چاوت زیاتر ده‌رئه‌خات.

خاك - وكالات




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved