18/9/2019 11:20 PM

سلێمانی.. كارگەیەك دادەخرێت

لەسەر زانیاری ئاسایش و بەهۆی فێڵكردن لە هاووڵاتیان، لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی كارگەیەك دادەخات.

لە راگەیەنراوێكی قائیمقامیەتی سلێمانیدا راگەیەنراوە، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانیەوه زانیاری لەسەر هەبوونی كارگەیەك دراوە بە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی كه خاوەنەكەی بەنیازبووە تایتی هاوردەكراو بكات بە‌ تایتێكی بەناوبانگ و لە بازاڕەكانی شاری سلێمانی بە هاووڵاتیانی ‌بفرۆشێت.

‌‌ئاماژە بەوەش دراوە، كارگەكە لە ناوچەی تانجەرۆی شاری سلێمانییەو تیایدا دەست بەسەر ئامێری تێكردنەوەی تایت بۆ زەرف، (8) تۆن تایتی جۆراوجۆر، (7) هەزار كارتۆنی بەتاڵی چاپكراو لە جۆری (سۆپەربای) لەگەڵ (680) كیلۆگرام نایلۆنی بەتاڵ كە بۆ تێكردنەوەی تایتەكە سوودیان لێبینیوە.

ئەوەش خراوەتەروو، بە فەرمانی قائیمقامی سلێمانی و لەلایەن لیژنە هاوبەشەكانەوە كارگەكە دادەخرێت و خاوەنەكەشی روبەرووی رێكاری یاسایی دەكرێتەوە.

خاك - راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved