21/9/2019 10:00 AM

کامکاران بەشداری کەرنەڤاڵی ئاشتی دەکەن لە کوردستان

بە مەبەستی بەشداریکردن لە کەرنەڤاڵی ئاشتی لە شارەکانی سلێمانی و هەولێر، چەند ئەندامێکی گروپی کامکاران سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن.

رێکخراوی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ ئاشتی بەردەوام کاردەکات بۆ بنیادنانی ئاشتی، ساڵانە لە رۆژی جیهانی ئاشتیدا کەرنەڤاڵی نێودەوڵەتی ئاشتی سازدەکەن لە 21-9 کە بە رۆژی ئاشتی جیهانی دەستنیشان کراوەو لەمساڵدا لە شاری سلیمانی رۆژی 21-9 سەعات 5:00ی ئێوارە لە شانۆی رۆمانی لە هەواری شار ئەنجامدەدرێت.

لەمساڵدا گروپی کامکاران گۆرانی بۆ ئاشتی دەڵێن و هاوکات گۆرانیبێژی دەنگخۆش لەمیا جەمال لە تونسەوە بەشداربووی بەرنامەی تەلەفیزیۆنی ستار ئەکادیمی 8 (2011) و زە ڤۆیس 1 (2012)، گۆرانی بۆ ئاشتی دەڵێت!

لەمیا بە زمانە جیاجیاکانی وەکو لوبنانی، میسری، عیراقی، ئیتاڵی، کوردی و کلاسیکی فەرەنسی گۆرانی دەڵێت.

کەرنەڤاڵەکە رۆژی 24-9 لە شاری هەولێر لە هۆڵی سەعد عەبدوڵا بەڕێوەدەچێت.

خاك






زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved