وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی ماوه‌ی (زانكۆلاین)ی بۆ ماوه‌ی 24 سه‌عات درێژده‌كاته‌وه. عه‌باس ئه‌كره‌م وته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی رایگه‌یاندووه: له‌پێناو پێدانی ده‌رفه‌تی زیاتر به ده‌رچووانی 12ی ئاماده‌یی و بۆ ئه‌وانه‌ی تائێستا فۆڕمی (زانكۆلاین)یان پڕنه‌كردۆته‌وه، بڕیاردرا ماوه‌ی زانكۆلاین (24) سه‌عاتی دیكه واته تا سه‌عات (12)ی شه‌وی رۆژی شه‌ممه له‌سه‌ر یه‌كشه‌ممه رێكه‌وتی 21-9-2019 بۆ ده‌رچووانی 12ى ئاماده‌یی درێژبكرێته‌وه. وته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا راشیگه‌یاندووه: له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و پێدانی ده‌رفه‌تی زیاتر به ده‌رچووان، كه به‌هه‌ر هۆكارێك بێت نه‌یانتوانیوه فۆرمی زانكۆلاین پڕبكه‌نه‌وه، له ئێستادا ده‌توانن سوودمه‌ندبن له‌م ده‌رفه‌ته‌و فۆرمی زانكۆلاین پڕبكه‌نه‌وه. عه‌باس ئه‌كره‌م راشیگه‌یاند: ئه‌مه دوايین ده‌رفه‌ته‌و چیتر ماوه‌ی زانكۆلاین درێژناكرێته‌وه، هه‌ربۆیه داوا له ده‌رچووانی قۆناغی 12ی ئاماده‌یی ده‌كه‌ین، كه تائێستا فۆڕمی (زانكۆلاین)یان پڕنه‌كردۆته‌وه, پێویسته له ماوه‌ی ئه‌و 24 سه‌عاته‌دا په‌له‌بكه‌ن و ته‌واوی هه‌وڵه‌كانیان بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ پڕكرنه‌وه‌ی فۆرمی زانكۆلاین. خاك - وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure