لیژنه‌ی سه‌لامه‌تی باڵه‌خانه‌كانی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رۆژانه به‌دواداچوون بۆ جێبه‌جێكردنی مه‌رج و رێنمایيه‌كانی سه‌لامه‌تی ده‌كات و به‌پێی راپۆرتی لیژنه‌كه زۆربه‌ی بیناو باڵه‌خانه‌كانی سلێمانی پابه‌ندن به جێبه‌جێكردنی مه‌رج و رێنماییه‌كان. ئاوات عه‌لی سه‌رۆكی لیژنه‌ی سه‌لامه‌تی باڵه‌خانه‌كانی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: لیژنه‌كه له‌سه‌ر فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی له چه‌ند ساڵی رابردوودا پێكهێنراوه‌و نوێنه‌ری هه‌موو دامه‌زراوه‌و فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كانی تێدایه, رۆژانه لیژنه‌كه سه‌ردانی بیناو باڵه‌خانه‌كان ده‌كات و له چۆنیه‌تی پابه‌ندبوون و جێبه‌جێكردنی مه‌رج و رێنماییه‌كانی سه‌لامه‌تی ده‌كۆلێته‌وه وه‌ك "دانانی پلیكانه‌ی سه‌لامه‌تی له رووكاری ده‌ره‌وه‌ی بینا بۆ حاڵه‌تی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگرو هه‌ر رووداوێكی له‌ناكاو, دانانی سیستمی ئاگاداركردنه‌وه‌و بوونی ئامێری ئاگركوژاندنه‌وه‌و مۆڵه‌تی كاركردن و به‌گشتی سه‌رجه‌م مه‌رج و رێنمایه‌كانی سه‌لامه‌تی. له‌باره‌ی پابه‌ندبوونی بیناو باڵه‌خانه‌كان به جێبه‌جێكردنی مه‌رج و رێنماییه‌كان سه‌رۆكی لیژنه‌ی سه‌لامه‌تی باڵه‌خانه‌كان وتی: سه‌ردان و به‌دواداچوونه‌كانی لیژنه‌كه‌یان له ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا كارگه‌ری زۆری هه‌بووه، ئه‌وه‌ی به‌دیده‌كرا له سه‌ره‌تای دروستبوونی لیژنه‌كه كه‌مترین شوێن پابه‌ندبوون به مه‌رج و رێنماییه‌كان, به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێستا به‌دیده‌كرێت زۆرینه‌ی بیناو باڵه‌خانه‌كان پابه‌ندن به جێبه‌جێكردنی زۆربه‌ی مه‌رجه‌كانی سه‌لامه‌تی له دانانی پلیكانه‌ی ده‌ربازبوون و بونی ئامێره‌كانی ئاگاداركردنه‌وه‌و ئاگركوژاندنه‌وه‌و سه‌رجه‌م مه‌رجه‌كانی تری سه‌لامه‌تی. ئاوات عه‌لی راشیگه‌یاند: بوونی مه‌رجه‌كانی سه‌لامه‌تی له بیناو باڵه‌خانه‌كان كاریگه‌ری گه‌وره‌ی هه‌بووه له كه‌مكردنه‌وه‌ی رووداوه نه‌خوازراوه‌كانی وه‌ك ئاگركه‌وتنه‌وه‌و گیانله‌ده‌ستدانی هاووڵاتیان و كرێكاران, ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد لیژنه‌كه‌یان به‌رده‌وامه له گه‌ڕان و به‌دواداچوونه‌كانی و خاوه‌نی هه‌ر بیناو باڵه‌خانه‌یه‌ك پابه‌ند نه‌بێت به جێبه‌جێكردنی مه‌رج و رێنماییه‌كانی سه‌لامه‌تی روبه‌ڕووی سزای یاسایی ده‌كرێته‌وه‌و ماوه‌یه‌كیش دیاری ده‌كرێت بۆ ئه‌وه له‌و ماوه‌یه‌دا كه‌موكورتییه‌كان چاره‌سه‌ر بكات. لیژنه‌ی سه‌لامه‌تی باڵه‌خانه‌كان یه‌كێكه له‌و 36 لیژنه‌یه‌ی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمامیه‌تی سلێمانی و كاری لیژنه‌كه به‌دواداچوون و چاودێریكردنی بیناو باڵه‌خانه بازرگانی و حكومییه‌كانه بۆ جێبه‌جێكردنی مه‌رج و رێنماییه‌كانی سه‌لامه‌تی, ئامانجی لیژنه‌كه‌ش رێگریكردنه له رووداوی نه‌خوازراو پاراستنی سه‌لامه‌تی گیانی هاووڵاتیان و ئه‌و كرێكارانه‌یه كه له‌و شوێنانه كارده‌كه‌ن. خاك - راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure