سی‌ودووهه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران گه‌یشته وێستگه‌ی كۆتایی و براوه‌كانی خۆی ناسی. به پێی راپۆڕتی لێژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و راگه‌یاندنی سی‌ودووهه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران، رێوڕه‌سمی كۆتایی سی‌ودووهه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران له هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كانی په‌ردیسی سینه‌مایی سیتی سه‌نته‌ر له شاری ئیسفه‌هان به‌ڕێوه‌چوو. له رێوڕه‌سمی كۆتاییدا "حوسێن ئینتزامی" سه‌رۆكی رێكخراوی سینه‌مایی، "عه‌له‌یڕه‌زا تابێش" ده‌بیری فیستیڤاڵ، "عه‌لیڕه‌زا ره‌زاداد" راوێژكاری باڵای رێكخراوی سینه‌مایی، "سه‌یدمحه‌مه‌د مێهدی ته‌باته‌بایی نیژاد" جێگری چاودێری و هه‌ڵسه‌نگاندنی رێكخراوی سینه‌مایی، "حه‌بیب ئیل به‌یگی" راوێژكاری ده‌بیری فیستیڤاڵ، "قودره‌توڵڵا نه‌ورۆزی" شاره‌وانی ئیسفه‌هان، "عه‌باس ره‌زایی" پارێزگاری ئیسفه‌هان، "محه‌مه‌دعه‌لی ئه‌نساری" به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامی پارێزگای ئیسفه‌هان، به‌ڕێوه‌به‌رانی به‌شه جۆراوجۆره‌كانی فیستیڤاڵ، نوێنه‌ری یوونیسێف له ئێران، "مه‌عسوومه ئیبتكار" جێگری سه‌رۆك كۆمار، "ئیره‌ج ته‌هماسب" ، "مه‌هدی جه‌عفه‌ری" ، "ساره به‌یات" ، "سوهه‌یل موه‌فه‌ق" ، "نادره توركمانی" ، "حامید جه‌عفه‌ری" ، "بیژه‌ن بیره‌نگ" ، "جیهانبه‌خش سوڵتانی" و چه‌ندین كه‌سایه‌تی هونه‌ریی دیكه ئاماده بوون. له سه‌ره‌تای ئه‌م رێوڕه‌سمه‌دا كه "محه‌مه‌د سلووكی" پێشكه‌شكاری داڕێژه بوو، یادی دوو سینه‌ماكاری تازه كۆچكردووی ئێران، "داریووش ئه‌سه‌دزاده" ئه‌كته‌ری ناسراوی پێشه‌نگ و به‌ئه‌زموونی كرماشانی و "محه‌مه‌د شه‌ره‌فه‌دین" وێنه‌هه‌ڵگری لاوی سینه‌ما به‌رز راگیرا. دوای په‌خش كردنه‌وه‌ی كلیپێك سه‌باره‌ت به به‌شه جۆراوجۆره‌كانی سی‌ودووهه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران، "قودره‌توڵڵا نه‌ورۆزی" شاره‌وانی ئیسفه‌هان گوتی: له خولی سی‌ودووهه‌می فیستیڤاڵدا منداڵان و مێرمنداڵان له هه‌موو به‌شه‌كانی فیستیڤاڵه‌كه‌دا ده‌ورێكی چالاكیان هه‌بوو كه تێیدا هاوبه‌شییان ده‌كرد و 25 په‌یامنێر و 32 ناوبژیوان له نێوان خوازیاراندا له دوای تێپه‌راندنی چه‌ندین قۆناغ هه‌ڵبژێردراون و له ماوه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی فیستیڤاڵدا ده‌ورێكی هاوبه‌ش بوونی یه‌كجار به‌رزیان ده‌گێڕا. په‌ردیسی سینه‌ما هونه‌ری ئیسفه‌هان به 3200 سه‌نده‌ڵی هه‌موو شه‌وێك فیلمی تێدا نمایش ده‌كرا و كۆڵانی فه‌رهه‌نگیی چواربا‌غ ئه‌مساڵ زۆر قه‌ره‌باڵغ بوو، كه‌ره‌سته‌ی سینه‌مای گه‌ڕۆك له ناوچه هه‌ژاره‌كانی ئه‌م شاره كارێكی كرد كه منداڵانی شوێنه بێ به‌شه‌كانی شاره‌كه فیلمه‌كانی ئه‌م فیستیڤاڵه ببینن. فیستیڤاڵی ئه‌مساڵ توانی ده‌ستكه‌وت گه‌لی دیپلۆماتیكی زۆری هه‌بێت. هه‌ڵبژارده‌ی فیلمه‌كانی ئه‌م رووداوه هونه‌رییه بۆ 34 شوێنی وڵاتی ئێران رۆیشت و زیاتر له 100 داڕێژه و نمایشی فیلم له ناوچه جۆراوجۆره‌كان و هه‌روه‌ها له شوێنه سێڵاو لێدراوه‌كان بۆ منداڵان نمایش كرا. شاره‌وانی ئیسفه‌هان گوتی: له پۆسته‌ری فیستیڤاڵه‌كه‌دا وێنه‌ی پێنج منداڵ نه‌خشێندراوه به ره‌گه‌زه‌كانی جۆراجۆر كه نیشانده‌ری گفتوگۆی نێوان چین و توێژه كه‌مینه‌كان و هه‌موو ره‌گه‌زه‌كانه. باڵیۆزه‌كانی 28 وڵاتی جیهان ئه‌مساڵ له شاری ئیسفه‌هان ئاماده بوون، فیستیڤاڵه‌كه كاركردێكی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌رزی هه‌بوو، ئابووری هونه‌ر و ئابووریی سینه‌ما له‌م فیستیڤاڵه‌دا زۆر به‌هێز كرا، رێككه‌وتننامه‌ی هاوكاری له نێوان ئێران، رووسیا و كۆریای باشوور له بواری سینه‌ماییدا واژۆ كرا و بڕیار درا كه چه‌ند كه‌س له به‌رپرسانی بازاڕی فیلم كه له ئاستی دونیادا تواناییان هه‌یه بێن بۆ ئیسفه‌هان و له بواری ئاڵوگۆڕه‌كانی سینه‌ماییدا بۆ فیلم چیكردن ئێمه هاوڕێیه‌تی بكه‌ن. ئه‌م فیستیڤاڵه دوو ساڵه كه به میواندارێتی ئیسفه‌هان بۆته هه‌میشه‌یی و ئه‌مه رووداوێكی هه‌میشه‌ییه؛ ئه‌م فیستیڤاڵه قوتابخانه‌ی فیلمسازی و یانه‌ی بینه‌ر و به‌رده‌نگه‌كان داده‌مه‌زرێنێت و رێگاكه له درێژه‌ی ساڵدا بۆ سینه‌ماكاران ئاماده و هه‌موار ده‌كات. ئه‌م فیستیڤاڵه توانی له ئیسفه‌هان شادی و جۆش و خرۆش بخاته نێو خه‌ڵكی شار و بنه‌ماڵه‌كان و یه‌كگرتن و پێكه‌وه‌بوونی نه‌ته‌وه‌یی زیاتر بكات. دواتر له یه‌كه‌مین به‌شی هه‌ڵبژێردراوانی فیستیڤاڵدا، ناوی براوه‌كانی به‌شی وێب سێری راگه‌یه‌ندرا كه "ئه‌مین حه‌ق شناس" و "موژده له‌واسانی" بۆ پیشكه‌ش كردنی خه‌ڵاته‌كانی ئه‌م به‌شه هاتنه سه‌ر شانۆ. خه‌ڵاتی وێب سێری له به‌شی كه‌سب و كار و پیشه به "كیان قاسم پوور" بۆ فیلمی "ئۆزیا" پێشكه‌ش كرا. دیپلۆمای شانازی به‌شی كه‌سب و پیشه و كار به "گوڵنووش شه‌ریفی" بۆ فیلمی "ماڵئاوا هه‌یولا" پێشكه‌ش كرا. هه‌روه‌ها دیپلۆمای شانازی داهێنانی هونه‌ری به "پێژمان مالمیر" بۆ فیلمی "كه‌له شكه‌م، شكه‌م كه‌له" پێشكه‌ش كرا. له به‌شی دواتردا نۆبه‌ی پێشكه‌ش كردنی خه‌ڵاتی ناوه‌ندی په‌ره‌پێدانی سینه‌مای منداڵ گه‌یشت و بۆ پێشكه‌ش كردنی ئه‌م خه‌ڵاته سینه‌ماكاری كرماشانی "پووران دره‌خشه‌نده" و "بیژه‌ن بیره‌نگ" و "داریووش بابائیان" هاتنه سه‌ر شانۆ، له‌م به‌شه‌دا دیپلۆمای شانازی ناوه‌ندی په‌ره‌پێدانی سینه‌مای منداڵ به "ئه‌میرحوسێن قه‌هرایی" بۆ ده‌رهێنانی فیلمی "بازیۆو" پێشكه‌ش كرا. هه‌روه‌ها راگه‌یه‌ندرا كه له‌م به‌شه‌دا رێزگرتنی تایبه‌ت بۆ فیلمی "تۆرنا2" له‌به‌ر چاو گیراوه، به‌ڵام به هۆی ئاماده‌بوونی "سه‌یدجه‌واد هاشمی" له ده‌سته‌ی ناوبژیواندا، ئه‌م فیلمه له به‌شی ركابه‌ری چووه ده‌ره‌وه. له به‌شی پێشكه‌ش كردنی خه‌ڵاتی "زاون قۆكسیان" ره‌خنه‌گری كۆچكردووی سینه‌ما، دیپلۆمای شانازی زاون به "مایكل شرێر" بۆ فیلمی "سیحربازی چكۆله" به‌خشرا. له به‌شی خه‌ڵاته‌كانی به‌شی ناوبژیوانیی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران سه‌ره‌تا راگه‌یه‌ندراوی ده‌سته‌ی ناوبژیوانی ئه‌م به‌شه خوێندرایه‌وه. په‌پووله‌ی زێڕینی باشترین فیلمی منداڵ به "حه‌میدڕه‌زا قوتبی" بۆ فیلمی "شه‌مه‌نده‌فه‌ری ئه‌و شه‌وه" پێشكه‌ش كرا و "بابه‌ك نه‌بی زاده" بۆ فیلمی "ئوقیانوسی پشت په‌نجه‌ره" په‌پووله‌ی زێڕینی باشترین فیلمی مێرمنداڵانی بۆ خۆی مسۆگه‌ر كرد. له به‌شی كێبڕكێی سینه‌مای نێونه‌ته‌ه‌ییدا، سه‌ره‌تا كلیپی ناساندنی به‌شی سیفێژ په‌خش كرایه‌وه و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ناوبژیوانی ئه‌م به‌شه پێكهاتوو له دراگان میلینكۆویچ فیمۆن و محه‌مه‌د به‌خشی بۆ پێشكه‌ش كردنی خه‌ڵاته‌كانی ئه‌م به‌شه هاتنه سه‌ر شانۆ و خه‌ڵاتی تایبه‌تی سیفێژ به فیلمی "شاهینه‌كان" له به‌رهه‌مهێنانی "ئانا وه‌گدیس گیسلدۆتر" و "تۆرهالو گۆنارسۆن" پێشكه‌ش كرا. "مه‌ندیپ ئیرایان" سه‌رۆكی یوونیسێف له ئێران و شاندی هاوڕێی له ناوبژیوانیدا بۆ پێشكه‌ش كردنی خه‌ڵاته‌كانی یوونیسێف هاتنه سه‌ر شانۆ و له‌م به‌شه‌دا له ئه‌كته‌ری كچی منداڵ "ئایلین ره‌شیدیان" بۆ ده‌ورگێڕان له فیلمی "شه‌مه‌نده‌فه‌ری ئه‌و شه‌وه" رێز گیرا، هه‌روه‌ها له "لیدا فه‌زلی" ده‌رهێنه‌ری ئه‌نیمه‌یشێنی "ئه‌م لا و ئه‌و لا" رێز گیرا. هه‌روه‌ها خه‌ڵاتی سه‌ره‌كی یوونیسێف به "بابه‌ك نه‌بی زاده" بۆ فیلمی "ئوقیانووسی پشت په‌نجه‌ره" پێشكه‌ش كرا. له درێژه‌دا نۆبه‌ی پێشكه‌ش كردنی خه‌ڵاته‌كانی لێژنه‌ی ناوبژیوانانی منداڵ و مێرمنداڵی به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی گه‌یشت و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ناوبژیوان هاتنه سه‌ر شانۆ كه بۆ یه‌كه‌مین جار دوو منداڵی كورد له هه‌رێمی كوردستان به ناوه‌كانی "مه‌ستی فوئاد جه‌لال" و "میلانۆ فوئاد جه‌لال" وه‌كوو ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانی ئه‌م به‌شه ده‌ستنیشان كران. په‌پووله‌ی زێڕینی باشترین فیلم له‌م به‌شه‌دا به "هه‌كه‌ر" له به‌رهه‌مهێنانی "ساینه لیبه‌ك جانسۆن" و "مۆرتن كافمه‌ن" پێشكه‌ش كرا. په‌پووله‌ی زێڕینی باشترین كورته فیلمی ئه‌نیمه‌یشێن به فیلمی "هه‌وری" له به‌رهه‌مهێنانی "فیلیپ دیۆیاك" پێشكه‌ش كرا. هه‌روه‌ها دیپلۆمای شانازی ده‌سته‌ی ناوبژیوانی منداڵ و مێرمنداڵ به فیلمی "لوییز و لۆكا – لێپرسراوێتی راسپارده بۆ مانگ" له به‌رهه‌مهێنانی "كۆرنلیا بۆیسن سینۆوه هه‌رشدال" گه‌یشت. هه‌روه‌ها په‌پووله‌ی زێڕینی باشترین فیلمی ئه‌نیمه‌یشێنی درێژ به "جیكۆب، می می و سه‌گه‌كانی وته‌بێژ" له به‌رهه‌مهێنانی "سابینه ئاندرسۆن" پێشكه‌ش كرا. له به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌م رێوڕه‌سمه‌دا نۆبه‌ی پێشكه‌ش كردنی خه‌ڵاته‌كانی به‌شی فیلمه‌كانی سینه‌مایی و كورته فیلمی چیرۆكی به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی گه‌یشت. له‌م به‌شه‌دا په‌پووله‌ی زێڕینی باشترین كورته فیلم به "كوڕی ده‌ریا" له به‌رهه‌مهێنانی "عه‌باس جه‌لالی یه‌كتا" پێشكه‌ش كرا. هه‌روه‌ها دیپلۆمای شانازی ئه‌م به‌شه به فیلمی "هه‌كه‌ر" له به‌رهه‌مهێنانی "ساینه لیبه‌ك جانسۆن" و "مۆرتن كافمه‌ن" گه‌یشت. په‌پووله‌ی زێڕینی باشترین سیناریۆ به فیلمی "سیحربازی چكۆله" له نووسینی "ماتیاس پاخت" پێشكه‌ش كرا. هه‌ر له‌م به‌شه‌دا په‌پووله‌ی زێڕینی باشترین ده‌رهێنان به فیلمی "بیست و سێ نه‌فه‌ر" به "مێهدی جه‌عفه‌ری" گه‌یشت. په‌پووله‌ی زێڕینی باشترین فیلمی درێژ به فیلمی "بیله" له به‌رهه‌مهێنانی "یانیس یوهیۆس" پێشكه‌ش كرا. هه‌روه‌ها خه‌ڵاتی تایبه‌تی ده‌سته‌ی ناوبژیوانی به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی به فیلمی "چاسكیت" له ده‌رهێنان و به‌رهه‌مهێنانی "په‌ریا راماسۆیان" پێشكه‌ش كرا. له دوای كۆتایی هاتنی به‌شێك له پێشكه‌ش كردنی خه‌ڵاته‌كان له رێوڕه‌سمی كۆتایی فیستیڤاڵدا، نۆبه‌ی رێزگرتن له "عه‌لیڕه‌زا ره‌زاداد" ده‌بیری پێشووی فیستیڤاڵی فیلمی منداڵان و مێرمنداڵان گه‌یشت و هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه كلیپێك له وته‌كانی سینه‌ماكارانی وه‌كوو "بیژه‌ن بیره‌نگ" ، "مه‌رزیه بروومه‌ند" ، "پووران دره‌خشه‌نده" ، "كیومه‌رس پوورئه‌حمه‌د" ، "كامبۆزیا په‌رته‌وی" و هتد سه‌باره‌ت به كه‌سایه‌تی ئه‌و بڵاو كرایه‌وه. له درێژه‌دا سه‌یدعه‌باس ساڵحی، حوسێن ئینتزامی، عه‌لیڕه‌زا تابێش، مه‌عسوومه ئیبتكار، عه‌باس ره‌زایی، قودره‌توڵڵا نه‌ورۆزی و پووران دره‌خشه‌نده بۆ رێزگرتن له "عه‌لیڕه‌زا ره‌زاداد" هاتنه سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ و رێزیان لێ گرت. له به‌شێكی دیكه‌ی رێوڕه‌سمی كۆتاییدا، "سه‌یدعه‌باس ساڵحی" وه‌زیری فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامی ئێران گوتی: سینه‌مای منداڵ و مێرمنداڵ به‌شێكه له پێناسه و شوناسی سینه‌ما و ئه‌گه‌ر ئێمه به دوای سینه‌مای مرۆڤانه‌وه‌ین. منداڵان و مێرمنداڵان به زاتی پاك و راستگۆیانه‌ی خۆیان، ئێمه له‌م سینه‌مای مرۆڤانه‌یه نزیك ده‌كه‌ن. له دوای شۆڕش و له ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا به رێژه‌ی 200 فیلمی سینه‌مایی منداڵ و مێرمنداڵ هاتۆته به‌رهه‌م، ساڵی پار 15 فیلمی منداڵ و مێرمنداڵ نمایش كراوه و له نێو 10 فیلمی پڕفرۆشی سینه‌مای ئێران‌دا، یه‌ك فیلمی سینه‌مایی منداڵان هه‌بوو. دامه‌زراوه‌ی سینه‌مایی فارابی له هه‌شت فیلمی سینه‌مایی له نێو كۆی 13 فیلمی به‌رهه‌مهێنراوی منداڵان پاڵپشتی كردووه. وڵاتی ئێران له بواری ئه‌ده‌بیاتی منداڵ و مێرمنداڵدا خاوه‌ن پێشێنه و هێزێكی باش و شیاوی ئاراسته كردنه. ئه‌ده‌بیاتی چیرۆكیی منداڵ و مێرمنداڵی ئێران رێگایه‌كی به‌ره‌و پێشكه‌وتنی هه‌یه. سینه‌مای ئێران په‌یوه‌ندییه‌كی زیاتری له‌گه‌ڵ ئه‌ده‌بیاتی منداڵان و مێرمنداڵان په‌یدا كردووه و ئه‌زموون گه‌لێكی باشی له ده‌ق وه‌رگرتن له به‌رهه‌مه‌كانی بواری منداڵان و مێرمنداڵان هه‌بووه كه ئه‌وه ده‌توانرێ قووڵتر بكرێته‌وه. دواتر نۆبه‌ی پێشكه‌ش كردنی خه‌ڵاته‌كانی به‌شی كێبڕكێی سینه‌مای ئێران گه‌یشت و ده‌سته‌ی ناوبژیوانی ئه‌م به‌شه پێكهاتوو له "ساره به‌یات" ، "ئیره‌ج ته‌هماسب" ، "مه‌رجان ئه‌شره‌فی زاده" ، "ئه‌مروڵلا ئه‌حمه‌دجوو" ، "حامید جه‌عفه‌ری" ، "غوڵامڕه‌زا ره‌مه‌زانی" و "محه‌مه‌دعه‌لی مه‌زاهیری" بۆ پێشكه‌ش كردنی خه‌ڵاته‌كان هاتنه سه‌ر شانۆ. له به‌شی یه‌كه‌مدا خه‌ڵاتی شه‌هید "بێهنام مه‌حموودی" به "مێهدی جه‌عفه‌ری" بۆ فیلمی "بیست و سێ نه‌فه‌ر" پێشكه‌ش كرا. دیپلۆمای شانازی كورته فیلمی ئه‌نیمه‌یشێنی به "ئه‌م لا و ئه‌و لا" له ده‌رهێنانی "لیدا فه‌زلی" پێشكه‌ش كرا. هه‌روه‌ها په‌پووله‌ی زێڕینی باشترین كورته فیلمی ئه‌نیمه‌یشێن به "مه‌هین جه‌واهێریان" بۆ فیلمی "زه‌ر زه‌ری كاكول زه‌ری" پێشكه‌ش كرا. دیپلۆمای شانازی باشترین كورته فیلمی چیرۆكی به "عه‌باس جه‌لالی یه‌كتا" بۆ "كوڕی ده‌ریا" پێشكه‌ش كرا. هه‌روه‌ها "مورته‌زا ئاسمانی" بۆ "سورخابی" دیپلۆمای شانازی باشترین كورته فیلمی چیرۆكی بۆ خۆی مسۆگه‌ر كرد. دیپلۆمای شانازی باشترین ده‌رهێنانی فیلمی چیرۆكی درێژ به "موژگان به‌یات" بۆ فیلمی "منداڵی زه‌وی" پێشكه‌ش كرا. هه‌روه‌ها "محه‌مه‌د نه‌جیبی" دیپلۆمای شانازی باشترین فیلمی چیرۆكی درێژی بۆ "منداڵی زه‌وی" بۆ خۆی مسۆگه‌ر كرد. دیپلۆمای شانازی باشترین فیلمی ئه‌نیمه‌یشێن به "موسته‌فا مه‌زره‌عه‌تی" بۆ "بنیامین" پێشكه‌ش كرا. هه‌روه‌ها دیپلۆمای شانازی باشترین سیناریۆ به "سه‌لمان خورشیدی" بۆ فیلمی "بازیۆو" پێشكه‌ش كرا. له درێژه‌دا په‌پووله‌ی زێڕینی باشترین سیناریۆ به "مێهدی جه‌عفه‌ری" بۆ فیلمی "بیست و سێ نه‌فه‌ر" پێشكه‌ش كرا. هه‌روه‌ها دیپلۆمای شانازی باشترین ئه‌كته‌ر به "ئایلین ره‌شیدیان" ئه‌كته‌ری كچی منداڵ بۆ ده‌ورگێڕان له فیلمی سینه‌مایی "شه‌مه‌نده‌فه‌ری ئه‌و شه‌وه" پێشكه‌ش كرا و "راستین عه‌زیزپوور" بۆ فیلمی "تۆرنا2" دیپلۆمای شانازی ئه‌م به‌شه‌ی وه‌رگرت. له درێژه‌دا دیپلۆمای شانازی باشترین ئه‌كته‌ر به "محه‌مه‌د ئازادی" بۆ ده‌ورگێڕان له فیلمی "ئوقیانووسی پشت په‌رده" پێشكه‌ش كرا. هه‌روه‌ها "عه‌لیڕه‌زا ئه‌كبه‌ری" بۆ ده‌ورگێڕان له فیلمی "ناوچه‌ی قه‌ده‌غه‌كراو بۆ فڕین" په‌پووله‌ی زێڕینی باشترین ئه‌كته‌ری بۆ خۆی مسۆگه‌ر كرد. په‌پووله‌ی زێڕینی باشترین ده‌رهێنان له به‌شی نه‌ته‌وه‌یی به "ئه‌میرحوسێن قه‌هرایی" ده‌رهێنه‌ری فیلمی "بازیۆو" پێشكه‌ش كرا. هه‌روه‌ها په‌پووله‌ی زێڕینی باشترین فیلم له به‌شی نه‌ته‌وه‌یی به "موجته‌با فه‌رئاوه‌رده" به‌رهه‌مهێنه‌ری فیلمی سینه‌مایی "بیست و سێ نه‌فه‌ر" گه‌یشت. هه‌روه‌ها په‌پووله‌ی زێڕینی خه‌ڵاتی تایبه‌تی ده‌سته‌ی ناوبژیوان به "بێهرووز ره‌شاد" به‌رهه‌مهێنه‌ری فیلمی سینه‌مایی "شه‌مه‌نده‌فه‌ری ئه‌و شه‌وه" پێشكه‌ش كرا. له به‌شێكی دیكه‌ی رێوڕه‌سمی كۆتاییدا و بۆ پێشكه‌ش كردنی خه‌ڵاتی تایبه‌تی ده‌بیری فیستیڤاڵ، "عه‌لیڕه‌زا تابێش"، "محه‌مه‌دعه‌لی ئه‌نساری" و "عه‌باس ره‌زایی" هاتنه سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ. له‌م پارچه‌یه‌دا، له به‌شی كه‌سب و كار و پیشه دیپلۆمای شانازی به "ئه‌میرحوسێن قه‌هرایی" بۆ فیلمی سینه‌مایی "بازیۆو" پێشكه‌ش كرا. هه‌روه‌ها له به‌شی داهێنان دیپلۆمای شانازی به "حه‌میدڕه‌زا قوتبی" بۆ فیلمی سینه‌مایی "شه‌مه‌نده‌فه‌ری ئه‌و شه‌وه" پێشكه‌ش كرا. هه‌روه‌ها له به‌شی بڕه‌وپێدانی ئیكران و نمایش كردنی فیلم و هاندانی به‌رده‌نگ و بینه‌ره‌كان "حامید بامره‌وه‌ت نیژاد" بۆ فیلمی "ناوچه‌ی قه‌ده‌غه‌كراو بۆ فڕین" شایسته‌ی وه‌رگرتنی خه‌ڵات ناسرا. له دوای پێشكه‌ش كردنی خه‌ڵاته‌كان "عه‌باس ره‌زایی" پارێزگاری ئیسفه‌هان گوتی: له فیستیڤاڵدا شنه‌ی شادی و خۆشی منداڵان و مێرمندالانی ئیسفه‌هانی دوو هێنده بوو، به‌خته‌وه‌رم كه ئیسفه‌هان وه‌كوو شاری داهێنه‌ر و لایه‌نگری منداڵ ناسێندراوه و میوانداری سی‌ودووهه‌مین فیستیڤاڵی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵانه. ئاماده‌بوونی فیلم و به‌رهه‌مه‌كانی 27 وڵاتی جیهان له فیستیڤاڵی ئه‌مساڵ نیشانده‌ری دیپلۆماسی فه‌رهه‌نگیی سینه‌مای وڵاتی ئێرانه. ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ بمانه‌وێت به نوسخه‌یه‌كی شفاده‌ر بۆ باشتر بوونی بارودۆخ بگه‌ین، ده‌بێ به‌ره‌و بواری فێركاری و په‌روه‌رده و بارهێنان بڕۆین، بۆ چالاكی كردن له بواری منداڵ ده‌بێ له شێوازگه‌لی نوێ و داهێنه‌رانه كه‌ڵك وه‌ربگرین، ده‌بێ هونه‌رمه‌ندان هان بدرێن بۆ ئه‌وه‌ی كه له رێگای هونه‌ر یارمه‌تی كۆمه‌ڵگاكه‌مان بده‌ن و شته باوه‌كان و بابه‌ته‌كان فێری منداڵان بكه‌ین. پارێزگاری ئیسفه‌هان رایگه‌یاند: ئیسفه‌هان له درێژایی مێژوودا به فه‌رهه‌نگ و هونه‌ری ده‌وڵه‌مه‌ندی خۆی ده‌ورێكی گرینگی له بواری فه‌رهه‌نگ و هونه‌ری ئێران‌دا گێڕاوه و ئه‌م بابه‌ته له به‌ڕێوه‌چوونی فیستیڤاڵی سی‌ودووهه‌مدا ده‌بیندرێت. ئه‌مساڵ فیستیڤاڵ به ناسیاویی له به‌رپرسایه‌تییه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی و به‌رنامه‌داڕشتن بۆ ئاماده‌بوونی منداڵانی كار، كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت و كه‌ڕ و لاڵ و هه‌روه‌ها به كردنه‌وه‌ی سینه‌مای گه‌ڕۆك له 123 شوێنی جۆراوجۆری وڵاتی ئێران و هه‌روه‌ها ناوچه سێڵاو لێدراوه‌كان و شوێنه كه‌م به‌شه‌كانی ئیسفه‌هان سه‌لماندی كه سینه‌مای بۆ هه‌موو منداڵان ده‌وێت كه ئه‌مه نیشانده‌ری به‌رنامه‌داڕشتنی باش و وردبینانه‌ی به‌رێوه‌به‌رانی فیستیڤاڵه كه هه‌موو شوێنه‌كانی وڵاتی ئێرانی له‌گه‌ڵ خۆی كردۆته هاوڕێ و لێره‌دا سوپاسی هه‌موو كارگێڕان و به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌م فیستیڤاڵ ده‌كه‌م. سی‌ودووهه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران ICFF به به‌رپرسیاریی "عه‌لیڕه‌زا تابێش" له به‌شه‌كانی فیلمی درێژی چیرۆكی، كورته فیلمه‌كانی چیرۆكی، وێب سێری، فیلمه‌كانی ئه‌نیمه‌یشێنی درێژ و كورته فیلمه‌كانی ئه‌نیمه‌یشێن له دوو به‌شی "نه‌ته‌وه‌یی" و "نێونه‌ته‌وه‌یی"دا له شاری مێژوویی ئیسفه‌هان له وڵاتی ئێران به‌ڕێوه‌چوو. خاك - مه‌نوچێهر جیهانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure