سوودی میوه‌و گیراوه سروشتییه‌كان یه‌كجار زۆرن بۆ پێست، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی میوه‌كان ده‌وڵه‌مه‌ندن به ڤیتامینه‌كان و كێشه‌كانی پێست چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن، له‌لایه‌كی تریشه‌وه كاریگه‌ری روون و ئاشكرایان هه‌یه له‌سه‌ر جه‌سته به‌گشتی. -ماسكی مۆزو هه‌نگوین مۆز به‌وه به‌ناوبانگه ده‌وڵه‌مه‌نده به چه‌ند توخمێكی سوودبه‌خش و ڤیتامین، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی بریقه‌داركردنی پێست و له وشكبوونه‌وه ده‌یپارێزێت. مۆزێك له‌گه‌ڵ كه‌وچكێك هه‌نگوین به‌باشی تێكه‌ڵبكه، پاشان بیده له پێستی رووخسارت و بۆ ماوه‌ی 15 ده‌قیقه پێوه‌ی بهێڵه‌ره‌وه، دواتر به ئاوی سارد بیشۆ، ئه‌م ماسكه ده‌توانرێت هه‌موو رۆژێك دووباره‌بكرێته‌وه چونكه دووباره‌كردنه‌وه‌ی زیان به پێست ناگه‌یه‌نێت. -ماسكی شلیك و لیمۆ شلیك یه‌كێكه له باشترین چاره‌سه‌ره سروشتییه‌كان بۆ پاككردنه‌وه‌ی پێست و كۆتاییهێنان به چه‌وری ژێرپێست. چه‌ند شلیكێك له‌گه‌ڵ كه‌وچكێك ئاوی لیمۆ تێكه‌ڵده‌كه‌یت و ده‌یده‌یت له رووخسارت بۆ ماوه‌ی 10 ده‌قیقه، دواتر به ئاوی سارد بیشۆ. -ماسكی هه‌رمێ و لیمۆ هه‌ندێك له خانمان به‌ده‌ست چه‌وری پێستیانه‌وه ده‌ناڵێن، بۆیه ئه‌و خانمانه‌ی ده‌یانه‌وێت رزگاریانبێت له ده‌ردانی چهوريیه بێزاركه‌ره‌كان پێویسته ماسكی هه‌رمێ و لیمۆ به‌كاربێنن. بۆ ئه‌م ماسكهش پێویستمان به هه‌رمێیه‌ك و سێ كه‌وچكی گه‌وره گوشراوی لیمۆیه، له خه‌ڵاته‌ی كارهبایيدا هه‌ردووكیان به‌باشی تێكه‌ڵده‌كه‌یت و بۆ ماوه‌ی 15 ده‌قیقه به رووخسارته‌وه ده‌یهێڵیته‌وه، دواتر به ئاوی سارد ده‌یشۆیت. باشتروایه ئه‌م ماسكه پێش خه‌وتن به‌كاربهێنرێت بۆ ئه‌وه‌ی سوودێكی باشتری هه‌بێت بۆ پێست. -ماسكی زه‌یتی زه‌یتون و سێ‌و سێوه‌كه له خه‌ڵاتێكی كاره‌بایدا به باشی ورد ده‌كه‌یت، دواتر نیوكوپ زه‌یتی زه‌یتون و نیوكوپ ئاوی گوڵی تێده‌كه‌یت، وازی لێده‌هێنین هه‌تا وه‌ك هه‌ویری لێدێت، پاشان بۆ ماوه‌ی 20 ده‌قیقه ده‌یده‌یت له پێستی رووخسارت و به ئاوی سارد ده‌یشۆیت. خاك - ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure