1- گه‌ر له به‌یانیاندا زوو له‌خه‌و هه‌ڵنه‌ستیت، ده‌بێته هۆكاری ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام هه‌ست به هیلاكی بكه‌یت، له ساڵی ۲۰۰۸ له ده‌رئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌ی پزیشكان ده‌رده‌كه‌وێت كه له به‌یانیاندا پێش كاتی خۆت له‌خه‌و ده‌بێت هه‌ستیت، چونكه له به‌یانیاندا مرۆڤ پێویستی به كاتی زیاد هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی باش به‌خه‌به‌ر بێت. 2- ئه‌و كه‌سانه‌ی له ده‌وروبه‌رتدا به‌رده‌وام به به‌هانه‌ن و ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕن، وا له مرۆڤ ده‌كه‌ن هه‌ست به هیلاكی بكات، بۆیه د.ڤیكی ڤلاخۆنس كه له بواری ده‌روونیدا كارده‌كات رێنمایی ده‌دات له‌سه‌رئه‌وه‌ی خۆت دوور رابگریت له‌و جۆره كه‌سانه‌ی گه‌شبین نین و زیاتر گرنگی به‌و كه‌سانه بده كه سوپاسگوزارن و گه‌شبینن، چونكه به‌و شێوه‌یه وزه‌ت زیاد ده‌بێت. 3- ئه‌و كه‌سانه‌ی حه‌ز به ئیشه‌كانیان ناكه‌ن زیاتر هه‌ست به هیلاكی ده‌كه‌ن و هه‌روه‌ها شه‌وانه به باشی خه‌ویان لێناكه‌وێت، بۆیه پزیشكانی بواری ده‌روونی رێنمانیی ده‌ده‌ن له‌سه‌رئه‌وه‌ی گه‌ر حه‌ز به ئیشه‌كه‌ت ناكه‌یت به‌دوای كارێكی تردا بگه‌ڕێ. 4- خه‌فه‌ت خواردن مرۆڤ هیلاك ده‌كات، بۆیه پزیشكان به‌رده‌وام مرۆڤه‌كان ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه هه‌وڵی ئه‌وه بده‌ن كه‌م گرنگی به خه‌فه‌ت بده‌ن. 5- پزیشكانی بواری ته‌ندروستی ئه‌وه ده‌خه‌نه‌ڕوو كه زۆربه‌ی مرۆڤه‌كان له‌ناو ئۆتۆمبێلدا نه‌خۆش ده‌بن، هه‌روه‌ها ده‌ڵێن كه ژنان سێ ئه‌وه‌نده‌ی پیاوان زیاتر هه‌ست به هیلاكی ده‌كه‌ن له‌ناو ئۆتۆمبێلدا، بۆیه پزیشكان رێنمایی ده‌ده‌ن سه‌ردانی پزیشك بكه‌یت گه‌ر له‌ناو ئۆتۆمبێلدا نه‌خۆش ده‌بیت. خاك – س/ وكالات
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure