لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت و لیژنه‌كانی چاودێری ته‌ندروستی هه‌ماهه‌نگی زیاتر ده‌كه‌ن و مه‌رج و رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان یه‌كده‌خه‌ن. به مه‌به‌ستی هه‌ماهه‌نگی زیاتر له‌نێوان لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت و ئه‌و لیژنه چاودێریانه‌ی سه‌ر به به‌رێوبه‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانییه، وه‌فدێك له به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی به سه‌رپه‌رشتی د.سه‌فین ره‌سوڵ به‌رێوبه‌ری پلاندانانی ته‌ندروستی و لێپرسراوی لیژنه‌كانی چاودێری ته‌ندروستی سه‌ردانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی كرد‌و له‌گه‌ڵ ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی سلێمانی و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی باڵای لیژنه هاوبه‌شه‌كان كۆبوونه‌وه‌و باسیان له‌و رێنمایی و مه‌رجه ته‌ندروستییانه كرد كه كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن و له بازاڕ‌و شوێنه گشتییه‌كاندا جێبه‌جێی ده‌كه‌ن. هه‌ردوولا باس له هه‌ماهه‌نگی زیاتری نێوانیشیان كرا بۆ پاراستنی زیاتری ژینگه‌و ته‌ندروستی هاووڵاتیان و پابه‌ندكردنی ته‌واوی دوكان و ماركێت و خواردنگه‌كان به تازه‌ترین رێنماییه‌كان. د.سه‌فین ره‌سوڵ لێپرسراوی لیژنه‌كانی چاودێری ته‌ندروستی رایگه‌یاند: له كۆبونه‌وه‌كه‌دا گه‌یشتوینه‌ته لێكتێگه‌یشتنی ته‌واو و بڕیاریشدرا له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا به به‌شداری لیژنه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ‌و چه‌ند لایه‌نێكی په‌یوه‌ندیدار كۆبونه‌وه‌یه‌كی فراوانتر بكه‌ین بۆ ته‌نسیقكردنی نێوان هه‌موو لیژنه‌كان. وتیشی: له‌نێوان هه‌موو لیژنه‌كاندا داتابه‌یسێك دروستده‌كه‌ین و ناوی ته‌واوی شوێنه‌كان له فرۆشگاو پیشه‌وه‌ره‌كان و خواردنگه‌كانی تێدا تۆمارده‌كرێت و به‌پێی پلان و رێكه‌وتن سه‌ردانیان ده‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌ی هیچ شوێنێك نه‌مێنێت له مانگێكدا چه‌ندجارێك سه‌ردانی نه‌كرێت. خاك - راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure