ته‌ندروستی سلێمانی هاووڵاتیانی پارێزگای (سلێمانی - هه‌ڵه‌بجه) و ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان و ڕاپه‌رین و كه‌مپه‌كانی (باریكه - ئاشتی - عه‌ربه‌ت – تازه‌دێ - قۆره‌توو ) ئاگادارده‌كاته‌وه، كه هه‌ڵمه‌تێكی نیشتیمانی كوتان دژی نه‌خۆشی ئیفلیجی منداڵان له به‌رواری 29-9-2019 تا 3-10-2019 بۆ ماوه‌ی پێنج ڕۆژ بۆ منداڵانی ته‌مه‌ن خوار پێنج ساڵ به‌ڕێوه‌ده‌چێت. ئه‌م هه‌لمه‌ته هه‌موو ئه‌و منداڵانه ده‌گرێته‌وه ته‌مه‌نیان خوار 5 ساڵانه‌و ئه‌گه‌ر چه‌ندجار كوتانیشی بۆ كرابێت یان سه‌ره كوتانیشی بێت تكایه منداڵه‌كانتانی لێ بێ‌به‌ش مه‌كه‌ن له‌رێگه‌ی تیمه گه‌رۆك و جێگیره‌كانمانه‌وه كه به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی (سلێمانی – هه‌ڵه‌بجه - گه‌رمیان - راپه‌رین) و به‌رێوه‌به‌رێتی ته‌ندروستی چه‌مچه‌ماڵ و به‌ڕێوه‌به‌رێتیه‌كانی خۆپاراستنی ته‌ندروستيیه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت. خاك - راگه‌یاندنی به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure