ده‌بیری بازاڕی فیستیڤاڵی كان له سی‌ودووهه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران رایگه‌یاند: ئێمه به‌ربه‌ستێكمان بۆ ئاراسته‌كردن له بازاڕی كان نیه، به‌ڵكو به‌رله‌وه‌ی كه فیلم چێ بكه‌ین، به‌م خاڵه سه‌رنج بده‌ین كه ئه‌گه‌ر فیلمه‌كه یه‌كجار خۆماڵی بێت، بۆ به‌رده‌نگی بیانی و ناوخۆیی به دڵنیاییه‌وه جیاوازه. به‌پێی راپۆڕتی لێژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و راگه‌یاندنی سی‌ودووهه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران، كۆبوونه‌وه‌ی بازاڕی فیلمی كان به ناونیشانی چۆن فیلمه‌كه‌ی خۆمان به دونیای جیهانی ئاراسته بكه‌ین، به ئاماده‌بوونی خاتوو "مۆد ئامسۆن" به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی بازاڕی فیستیڤاڵی فیلمی كانی فه‌ره‌نسا له كتێبخانه‌ی ناوه‌ندیی شاری ئیسفه‌هان به‌ڕێوه‌چوو. له سه‌ره‌تای ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا "مۆد ئامسۆن" به ده‌ربڕینی ئه‌وه‌ی كه هه‌موو ساڵێك فیستیڤاڵی فیلمی كان میوانداری 60 فیلم له به‌شی كێبڕكێدا ده‌كات كه له‌نێوان دوو هه‌زار فیلمی خوازیار هه‌ڵده‌بژێردرێت، وتی: به‌رپرسایه‌تی من به‌شی نمایشكردن و ئاراسته‌كردنی فیلمه‌كانی به‌شداربوو له فیستیڤاڵی كانه‌و من هه‌ر ساڵه‌و له‌گه‌ڵ رێژه‌یه‌كی زۆر كۆمپانیا‌و بڵاوكه‌ره‌وه‌ی جیهانی له په‌یوه‌ندیدا هه‌م. هه‌موو ساڵێك 40 كۆمپانیای گه‌وره‌ی دونیا له به‌شی بازاڕی كان ئاماده ده‌بن و فیلم گه‌لێكی زۆر ده‌كڕن بۆ ئه‌وه‌ی كه بۆ په‌خش و بڵاوكردنه‌وه‌ی جیهانی خۆیان كه‌ڵكیان لێوه‌ربگرن. ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: به‌شه جۆراوجۆره‌كان له بازاڕی كان بوونی هه‌یه كه بۆ ئاسانكاری و ئیزن پێدانی كه‌ڵك وه‌رگرتن بۆ به‌شداربووه‌كان پێكده‌هێنێت. به‌شی رزیدێنسی یه‌كێكه له به‌شه‌كانی بازاڕی فیستیڤاڵی كان كه هه‌موو ساڵێك به 6 نه‌فه‌ر له‌و كه‌سانه‌ی كه داڕێژه‌و پلانی ئه‌وان ده‌نێردرێت و په‌سه‌ند ده‌كرێن، ئه‌م ئیمكانه ده‌به‌خشێت كه به تێچووی فیستیڤاڵ له شاری پاریس نیشته‌جێ بن و داڕێژه‌و پلانه‌كه‌ی خۆیان ته‌واو بكه‌ن و بیخه‌نه به‌رده‌ستی فیستیڤاڵه‌وه. به‌شێكی دیكه بۆ كورته فیلمه‌كانه كه قوتابخانه‌كانی فیلمسازی له دونیادا فیلمه‌كانی خۆیان ده‌نێرن و له دوای په‌سه‌ندكردنی لێژنه‌ی ناوبژیوانان، ئه‌م فیلمانه پێنج مانگ له ماڵپه‌ڕی فیستیڤاڵی كان بۆ بینین و سه‌ردانی گشتی داده‌نرێت. له درێژه‌ی قسه‌كانیدا وتی: به‌شێكی دیكه له فیستیڤاڵی فیلمی كان بوونی هه‌یه، پێگه‌ی وێبسایتی "سیناندۆ"یه. سیناندۆ زانیارییه‌كانی په‌یوه‌ندی كه‌سانی پسپۆڕ‌و پیشه‌یی له دونیای سینه‌مای جیهاندا ده‌خاته به‌رده‌ستی ئێوه‌و ئێوه‌ش ده‌توانن له‌م ماڵپه‌ڕه‌دا به‌رهه‌مه‌كانی خۆتان بۆ كۆمپانیاكان و به‌شكۆ جۆراوجۆره‌كان بخه‌نه به‌رده‌ست. ئه‌م به‌شه به ئاماده‌بوون له فیستیڤاڵی كان بۆ ئێوه به شێوه‌ی بێ به‌رامبه‌ر بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ ده‌كه‌وێته به‌رده‌ست، به‌ڵام به پێدانی بڕه پاره‌یه‌كی جودا ده‌توانن له‌م ماڵپه‌ره‌دا ئه‌ندامێتی وه‌ربگرن. فیستیڤاڵی فیلمی كان فیستیڤاڵێكی گه‌وره‌یه‌و دیدار‌و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ مرۆڤه جۆراوجۆر‌و گه‌وره‌كانی سینه‌مایی له‌ناو دڵی فیستیڤاڵی كان كه خه‌ڵك و جه‌ماورێكی زۆر میوانداری ده‌كات، یه‌كجار سه‌خته. به‌ڵام ئێمه هه‌موو ساڵێك هه‌لومه‌رج و بارودۆخێك پێكده‌هێنین بۆ ئه‌وه‌ی كه سینه‌ماكارانی لاو و تازه پێگه‌یشتوو بۆ ئه‌م بواره له‌گه‌ڵ گه‌وره‌كانی سینه‌ما ئاشنا بكه‌ین. له درێژه‌ی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا "مۆد ئامسۆن" به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی بازاڕی فیستیڤاڵی كانی فه‌ره‌نسا وڵامده‌ری پرسیاره‌كانی ئاماده‌بووان بوو. ئه‌و له وه‌ڵامی پرسیارێك سه‌باره‌ت به لایه‌نه سه‌رنجڕاكێشه‌كانی سینه‌مای ئێران له به‌شی رابواردنی كات و سه‌رقاڵبوونی بینه‌ر بۆ فیستیڤاڵی كان وتی: سه‌باره‌ت به‌و ئاسته‌نگ و به‌ربه‌ستانه‌ی كه له سینه‌مای هه‌ندێك له وڵاتاندا بوونی هه‌یه، ته‌نانه‌ت ئێمه زۆر تامه‌زرۆین كه سینه‌ماكار چۆن له‌گه‌ڵ ئه‌م بابه‌ته سازاوه. من زۆرتر كارم بازاڕه‌و سه‌باره‌ت به بازار ده‌توانم بڵێم ئێمه به‌ربه‌ستێكمان بۆ ئاراسته‌كردنی فیلم له بازاڕی كان نیه. ده‌بێ سه‌رنج به‌وه بدرێت كه سه‌باره‌ت به بازار قسه ده‌كه‌ین و ده‌بێ به‌رله‌وه‌ی كه فیلم چێ بكه‌ین، به‌م خاڵه سه‌رنج بده‌ین كه ئه‌گه‌ر فیلمه‌كه یه‌كجار خۆماڵی بێت، بۆ به‌رده‌نگی بیانی و ناوخۆیی به‌دڵنیاییه‌وه جیاوازه. بازاڕی فیلم ده‌بێ له‌لایه‌ن ئێوه‌وه بناسرێت بۆ ئه‌وه‌ی كه بتوانن ئامرازه‌كانی فیلمه‌كه‌ی خۆتان به چه‌شنێك داڕشتن و ئاماده‌كاری بۆ بكه‌ن كه هه‌م له به‌شی كێبڕكێ و هه‌م له به‌شی بازاڕدا سه‌ركه‌وتوو بێت. هه‌روه‌ها سینه‌مای منداڵانیش زنجیره یاسا‌و رێسایه‌كی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه‌و ئاساییه كه ده‌بێ ئامانج و مه‌به‌ستی فیلمه‌كه‌ی خۆتان له كاتی پێشتره‌وه به فیكر‌و هزر دایبڕێژن و ئاماده‌ی بكه‌ن. ئامسۆن هه‌روه‌ها له وڵام به پرسیارێكی دیكه سه‌باره‌ت به چۆنییه‌تی به‌شداریكردنی وڵاتی ئێمه له به‌شه جۆراوجۆره‌كانی فیستیڤاڵ به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی كه ئێران گه‌مارۆی ئابووری هه‌یه، رایگه‌یاند: كان یه‌ك فیستیڤاڵی نیوه ده‌وڵه‌تییه كه به‌شێكی ده‌وڵه‌ت و به‌شێكی دیكه‌ی له رێگای ئیسپۆنسێرو لایه‌نه پاڵپشتیكاره‌كان دابینده‌كرێت. به‌ڵام چه‌ندین به‌ش و دێپاڕتمان له فیستیڤاڵی فیلمی كان بوونی هه‌یه كه ده‌توانن له‌گه‌ڵ ئه‌وان په‌یوه‌ندی بگرن و كێشه‌و گرفته‌كانی ئێوه چاره‌سه‌ربكه‌ن. روانگه‌ی سیاسی فیستیڤاڵی كان بۆ هونه‌ر بابه‌تێكی دیكه بوو كه هاته ئاراوه‌و ئامسۆن سه‌باره‌ت به‌وه شیكردنه‌وه‌یداو وتی: ئێمه هه‌موو ساڵێك له‌گه‌ڵ به‌شكۆو كۆمپانیا جۆراوجۆره‌كانی ئێرانی له فیستیڤاڵی كان كارده‌كه‌ین، چ له به‌شی بازاڕ‌و چ له به‌شی خه‌ڵات و به‌شی هونه‌ری فیستیڤاڵ. ئێمه هه‌روه‌ها له ئاماده‌بوونی فیلمه‌كان و هونه‌رمه‌ندانی ئێرانی له به‌شه‌كانی ناوبژیوانی و هاوكارییه‌كانی نێونه‌ته‌وه‌یی كه‌ڵك وه‌رده‌گرین. فیستیڤاڵی كان هه‌موو ساڵێك هه‌وڵیداوه به‌ده‌ر له هه‌رجۆره تێڕوانین و روانگه‌كانی سیاسی و ته‌نیا به‌پێی پێوه‌ره‌كانی خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی خۆی ئه‌نجامبدات و هیوا ده‌خوازین ئه‌م رووداوه وه‌دی هاتبێت. فیستیڤاڵی فیلمی كان له هه‌ردوو به‌شی بازار‌و كێبڕكێدا به كه‌ڵك وه‌رگرتن له بیر‌و بۆچوونه‌كانی هونه‌رمه‌ندانی دیار‌و هه‌ڵكه‌وته‌ی جیهانی به‌ڕێوه‌ده‌برێت. ئه‌وه هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به پێكهێنان و داڕشتنی فیستیڤاڵی فیلمی كان بۆ چێكردنی زنجیره دراما له جیهاندا رایگه‌یاند: هێشتا ئه‌م رووداوه له فیستیڤاڵی كان نه‌هاتۆته‌وه ئاراوه‌و فیستیڤاڵ ته‌نیا ده‌پرژێته سه‌ر فیلمه‌كانی سینه‌مایی، هه‌ڵبه‌ت پێموایه بازار گه‌لێكی تایبه‌ت به داڕێژه‌كان و زنجیره دراماكانی ته‌له‌ڤیزیۆنی بوونی هه‌یه. هیوا ده‌خوازم له داهاتوودا به‌شێك له بازاڕی فیستیڤاڵی فیلمی كان سه‌باره‌ت به زنجیره دراماكانی ته‌له‌ڤیزیۆنی بكرێته‌وه. چۆن ده‌توانین كورته فیلمه‌كانی ناوخۆی ئێران له رایه‌ڵه‌و كه‌ناڵه پڕبایخه‌كانی جیهانی ئاپلۆد بكه‌ین و بازار دۆزه‌ره‌وه‌یه‌كی باش بۆ په‌خش و بڵاوكردنه‌وه‌ی كورته فیلمه‌كان په‌یدابكه‌ین، پرسیارێكی دیكه بوو كه ئاراسته كرا‌و به‌ڕێوه‌به‌ری بازاڕی فیستیڤاڵی كان سه‌باره‌ت به‌مه‌ش وتی: پله‌ت فۆڕم یان پێكهاته‌یه‌كی تایبه‌ت بوونی نیه، بۆ ئه‌وه‌ی كه كه‌سایه‌تی یان گروپێك بۆ فیلمێكی تایبه‌ت هه‌ڵبژێرن. ئه‌م ئه‌ركه له ئه‌ستۆی خودی ئێوه‌دایه كه ببینن له چوارچێوه‌ی فیلمه‌كه‌ی ئێوه‌دا چ كۆمپانیا‌و به‌شكۆیه‌ك چالاكی ده‌كه‌ن و تائێستا چه‌نده توانیویانه سه‌ركه‌وتوو بن. ئه‌مه تێگه‌یشتنی ئێوه‌یه‌و ده‌بێ به‌و په‌یوه‌ندیانه‌ی كه له فیستیڤاڵه جۆراوجۆره‌كاندا دروستی ده‌كه‌ن، بتوانن باشترین كه‌سه‌كان هه‌ڵبژێرن. سه‌باره‌ت به ده‌ستپێڕاگه‌یشتن به بڵاوكه‌ره‌وه‌كان و ماڵپه‌ڕه گه‌وره‌كانی جیهانی فیلمسازیش ده‌بێ له‌هه‌ر به‌شێكدا ناونووسی بكه‌ن و رێزۆمه‌یان ئاراسته بكه‌ن و یان به‌رهه‌مه‌كه‌ی خۆتان له فیستیڤاڵه جۆراوجۆره‌كاندا به‌شداری پێبكه‌ن، هه‌تا له‌لایه‌ن ئه‌م كۆمپانیا‌و به‌شكۆیانه‌وه ببینرێت و یان بكڕدرێت. ئه‌و له كۆتاییدا له وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره كه چ فیلم گه‌لێك بازاڕێكی باشتری له بواری سینه‌مای منداڵاندا هه‌یه‌و ده‌توانن سه‌ركه‌وتوو بن، وتی: ئه‌مڕۆكه فیلمه‌كانی تایبه‌تی ئه‌نیمه‌یشێن له بواری منداڵان و مێرمنداڵاندا یه‌كجار پێشوازی لێكراوه‌و ته‌نانه‌ت زۆربه‌ی فیستیڤاڵه‌كانی پڕبایخی جیهانی به‌شێكی جودا بۆ ئه‌نیمه‌شێن له‌به‌رچاو ده‌گرن. چۆنایه‌تی و ته‌كنه‌لۆژیا له بواری فیلمی ئه‌نیمه‌یشێن یه‌كجار كه‌وتۆته به‌ر سه‌رنجی بڵاوكه‌ره‌وه‌كان و كۆمپانیاكان و هه‌رچه‌نده بتوانن فیلمێكی نوێ و به‌ڕۆژتر به‌رهه‌مبهێنن، بازاڕێكی گه‌وره‌ترو جیهانی تر بۆ خۆتان په‌یدا ده‌كه‌ن. خاك - مه‌نوچێهر جیهانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure