له‌كاتێكدا خواردن ده‌مێنێته‌وه مرۆڤه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه راهاتوون بۆ رۆژی دواتر گه‌رمی بكه‌نه‌وه، به‌ڵام پزیشكان پێیانوایه كه پێویسته به‌ئاگابین له زیانه‌كانی گه‌رمكردنه‌وه‌ی خواردن كه بۆ باری ته‌ندروستی مرۆڤ زیانبه‌خشه. 1- ئه‌و خواردنانه‌ی كه‌ره‌وزیان تێدایه له كاتی گه‌رمكردنه‌وه‌دا ژه‌هراوی ده‌بن. 2- هه‌رگیز گۆشتی مریشك بۆ رۆژی دوایی گه‌رم مه‌كه‌ره‌وه، چونكه گه‌رمكردنه‌وه‌ی مریشك به سه‌ختی هه‌زم ده‌كرێت، باشتره گۆشتی مریشك به ساردی بكه‌یت به له‌فه یان تێكه‌ڵی زه‌ڵاته‌ی بكه. 3- خواردنی سپێناخ پێكهاتووه له مادده‌ی ئاسن، به‌ڵام له‌كاتێكدا دووباره گه‌رمده‌كرێته‌وه ژه‌هراوی ده‌بێت و ئه‌گه‌ری توشبوونی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی هه‌یه. 4- هه‌رگیز هێلكه گه‌رم مه‌كه‌ره‌وه جگه‌له‌وه‌ی كه ژه‌هراوی ده‌بێت زیانیش به ته‌ندروستی گه‌ده ده‌گه‌یه‌نێت. 5- له‌كاتێكدا تور یان شێلم بۆ ناو خواردن به‌كارده‌هێنیت، هه‌رگیز بۆ رۆژی دوایی گه‌رمی مه‌كه‌ره‌وه چونكه جه‌سته‌ی مرۆڤ ژه‌هراوی ده‌كات. 6- هه‌میشه برنج و په‌تاته‌ی كوڵاو له‌ناو سه‌لاجه‌دا هه‌ڵبگره، چونكه گه‌ر له‌سه‌ر پله‌ی گه‌رمی ژووردا هه‌ڵبگیرێت مرۆڤ جه‌سته‌ی ژه‌هراوی ده‌بێت. خاك – وكالات
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure