چه‌ندین قۆناغ و هه‌نگاو هه‌یه تا هه‌وڵبده‌ن ڕێگری بكه‌ن له گواستنه‌وه‌ی میكرۆبه‌كان بۆ كه‌سانی ده‌وروبه‌رمان. هه‌ركاتێك ده‌پژمن یان ده‌كۆكن ده‌م و لوتتان داپۆشن، ئه‌وه‌ش ده‌توانن له‌ڕێگه‌ی كلینێكسێك له‌به‌ر ده‌متان یان له‌ڕێگه‌ی ده‌ستگرتن به ده‌متانه‌وه ئه‌نجامبده‌ن. زوو ئه‌و كلینێكسه‌كه‌ی به‌كارتانهێناوه فڕێی بده‌ن. به‌رده‌وام ده‌ستتان بشۆن، به‌تایبه‌ت له‌دوای كۆكه‌و پژمین، یان دوای ئه‌وه‌ی ده‌ستتان له چاوتان، ده‌متان و لوتتان دا. دوور له كه‌سانی ده‌وروبه‌رتان دانیشن، ماچیان مه‌كه‌ن، له باوه‌شیان مه‌گرن. له مه‌ودایه‌كی ئه‌وه‌نده دوور له كه‌سه‌كان بوه‌ستن كه كاتی قسه‌كردن دڵنیابن پڕژه‌ی ئاوی ده‌متان ناگاته ئه‌وان. دڵنیابن له‌وه‌ی كه‌سێك به‌رده‌وام شته‌كانی ناوماڵ به‌تایبه‌ت كه‌لوپه‌لی منداڵه‌كان پاكده‌كاته‌وه. كه‌شوهه‌وای سارد بۆخۆی نابێته هۆی سه‌رمابوون، به‌ڵام له وه‌رزی سارددا خه‌ڵك زیاتر له ژووره‌وه ده‌مێنێته‌وه‌و ئه‌گه‌ری بڵاوكردنه‌وه‌ی میكرۆبه‌كان بۆ یه‌كتری زیاتر ده‌بێت. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure