لەم دواییانەدا بە پێی توێژینەوەکان خواردنی نەگونجاو زیاتر لە جگەرە ڕێگا بۆ تووشبوون به نەخۆشییە جۆراوجۆرەکان خۆش ئەکات. لە ژێرەوەدا ئاماژە بە چەند دانە لەو خۆراکانە ئەکەین کە ئەگەرچی به ڕواڵەت بەسوودن بەڵام هاوشێوەی جگەرە بەرەبەرە لەش لەناو ئەبەن. ١-ئاومیوەی تازه میوە جۆربەجۆرەکان به هۆی ئەوەی سەرچاوەیەکی تۆکمەن بۆ مەتریالە بەسوودەکان، خواردنێکی گونجاوە بۆ تەندروستی لەش. بەڵام ئاوی میوە به تەنها ئەو تایبەتمەندییەی نییه و تەنانەت ڕادەیەکی زۆر لە قەند لە خۆ ئەگرێت و ئەگەری تووبشبوون بە ئازارەکان دڵ و هەروەها قەڵەوی بەرز ئەکەنەوە. ٢-ماسی پەروردەکراو (ناسروشتی) ئەو ماسییانەی وا کە لە ئاوە ئازادەکاندا ئەژین (دەریا، روبار و...) سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندن بۆ "ئۆمێگا ٣". ئەم ئاسیدە چەورانە بۆ تەندروستی لەش پێێویستن. بەڵام ماسی پەروردە کراو ئەم مەتریالە بەسوودەی نیه و لە ڕاستیدا بە خوارنی ئەم جۆرە ماسییانە ئەم دەرفەتە گرنگە لە لەشتان ئەستێننەوە. ٣-ئەو خۆراکانەی چەور نین ئەو رجێمانەی وا چەوریان تێدا نییه به گشتی لاینگریان زۆرە. بەڵام پسپۆڕانی بواری خواردن بەو ئەنجامە گەیشتوون کە بەرهەمهێنەرانی خۆراک بۆ ڕاگرتنی تامی سروشتی بەرهەمەکانیان، قەندی دەسکردیان کردۆتە جێگرەوەی چەورییه تەندروستەکان. هەر بۆیە ئەم خۆراکە بە ڕواڵەت تەندروستانە پڕن لە قەند کە ئەمەش ڕێگەخۆشکەرە بۆ زۆرینەی ئازارەکان.
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure