22/9/2019 05:41 PM

سۆفیا لۆرەن و 50 ساڵ خۆشەویستی

لە جیهانی سینەما و بە تایبەت لە سینەمای هۆلیوددا، پەیوەندییەکان به گشتی درێژخایەن نین.

بە تایبەت گەر کەسەکان (زۆرتر ئەکتەرەکان)، ناو  و ناوبانگێکی زۆریان هەبێت. بەڵام عەشقی ڕاستەقینە کە به گوێرەی زانست ئەگەرەکەی 1 لەسەر 562ـەوە، ئەتوانێ سەرجەم ئەم نەریت و یاسا و ڕوانگانە بگۆڕێت و سەرلەونوێ ئەڤین و خۆشەویستی، ڕۆحێکی نوێی بە بەردا بکرێتەوە. ئەم عەشقە ئەفلاتوونیە به هەڵکەوتیش بێت، ڕووی لە یەکێک لە بەناوبانگترین ئەستێرەکانی سینەمای هۆلیود کرد، واتە خانمە ئەکتەری ئیتاڵی خاتوو سۆفیا لۆرەن. سۆفیا پاش ماوەیەک چالاکی لە بواری سینەمادا لەگەڵ کارلۆ پووێنتی ئاشنا ئەبێت و ئەم پیاوە ئەبێتە ڕێنما و مامۆستای سەرەکی سۆفیا لە ژیانی پرۆفیشناڵیدا.

 

ئەم دووانە پاش ماوەیەک هۆگری یەک ئەبن و ئەگەرچی سۆفیا 22 ساڵ لە کارلۆ بچووکترە بەڵام جیاوازی تەمەنیش ئەم عەشقە شلوێ ناکات و نایشێوێنێت. کارلۆ لە کاتی ئاشنا بوون لەگەڵ سۆفیا ژنی هەیە و خاوەنی دوو مناڵە و بۆ ئەوەی لە ژەنەکەی جیا بێتەوە  و سۆفیا مارە بکات ئەبێ ئیزن لە کڵێسای واتیکان وەربگرێت، بەڵام ئەوان ئیزنی نادەن و ئەوانیش بەناچاری ئاوارەی هەندەران ئەبن.

 

پاش چەند ساڵ کە ئەگەڕێنەوە بۆ ئیتالیا هەمیسان کێشەیان بۆ دروست ئەبێت و ئەمجار بۆ هەمیشە لە فەڕەنسا نیشتەجێ ئەبن و تا ڕۆژی مردنی کارلۆ ئەم عەشقە بەردەوام ئەبێت. کارلۆ لە ڕاستیدا سۆفیای کرد بەو ئەکتەرەی کەوا لە مێژووی سینەمادا کەمتر دووپات ئەبێتەوە.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved