به‌رگی یه‌كه‌می دیوانی ساڵح بێچار به‌رهه‌می زیاتر له 35 ساڵ نووسینی شاعیر‌و نووسه‌ر ساڵح بێچار-ه كه له تیراژی 1500 دانه به به‌رگ و دیزانێكی جوانه‌وه كه‌وته به‌ردیدی شیعر دۆستان و ئه‌ده‌ب دۆستان. ساڵح بێچار له پێشه‌كی دیوانه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه داوه، ئه‌و شیعرانه‌ی له‌م دیوانه‌دا هاتوون هه‌ڵبژارده‌یه‌ك له‌و تێكستانه‌ی كه له 35 ساڵی ڕابردوودا نووسراون و له هه‌ندێك كات و زه‌مه‌ندا له گۆڤار‌و ڕۆژنامه كوردییه‌كان پێش ڕاپه‌ڕین و دوای ڕاپه‌ڕین به‌تایبه‌تی له 10 ساڵی ڕابردوو بڵاوكراونه‌ته‌وه یان له كۆڕ‌و فێستیڤاڵه‌كاندا خوێنراونه‌ته‌وه. هه‌ندێك له شیعره كورته‌كانی وه‌رگێڕاونه‌ته سه‌ر زمانی فارسی و له چه‌ند ماڵپه‌ڕی فارسی‌دا بڵاوكراونه‌ته‌وه. به‌شێكی زۆر له شيعری ناو دیوانه‌كه له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندانی كورده‌وه كراون به گۆرانی. ناوی كتێب/ دیوانی ساڵح بێچار ناوی نووسه‌ر/ ساڵح عه‌لی دیزاین/ محه‌مه‌د به‌رده‌سپی گرافیك/ به‌هرۆز جه‌زا چاپ/ چاپخانه‌ی كارۆ نۆبه‌تی چاپ/ چاپی یه‌كه‌م2019 تیراژ/ 1500 دانه نرخ/ 10 هه‌زار دینار خاك - پوكمیدیا
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure