22/9/2019 11:26 PM

سلێمانی.. كۆگایەكی ئەمباركردنی ئاوی لەدەبەنراو دادەخرێت

بەهۆی خراپ ئەمباركردن و نەشیاوی شوێنەكە، لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی كۆگایەكی ئەمباركردنی ئاوی لەدەبەنراو لە گەڕەكی زەرگەتەی شاری سلێمانی دادەخات.

لیژنەی بەدواداچوونی بەرهەمهێنانی ئاوی لەدەبەنراوی سەر بە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی، دوای چەندینجار ئاگاداركردنەوە لە كەموكوڕیەكانی و پابەندنەبوون بە جێبەجێكردنی مەرج و ڕێنماییەكان، كۆگایەكی ئەمباركردنی ئاوی لە گەڕەكی زەرگەتە داخست تا پابەندی سەرجەم مەرج و ڕێنماییەكانی كاركردن دەبێت.

بەپێی ڕاپۆرتی لیژنەی بەدواداچوونی بەرهەمهێنانی ئاوی لەدەبەنراو كە چاودێری كۆی پرۆسەی بەرهەمهێنان و عەمباركردن و گواستنەوەی ئاو لەبتڵ و پەرداخ و دەبەدا دەكات، هۆكارەكانی داخستنی كۆگاكە بەرزی پلەی گەرمی ناو كۆگاكەیە كە ئامێری ساردكەرەوەی تیا نیە لەگەڵ دانانی ئاو لەبەر تیشكی خۆرو گەرمی سەر شۆستەو شەقامی كۆگاكەی كە بەهیچ جۆرێك ڕێپێدراو نیە، چونكە دانانی ئاو لەبەر تیشكی خۆر كاریگەری خراپی تەندروستی لەسەر پیًكهاتەی ئاو دروستدەكات و دەبێتە هۆی زیانگەیاندن بە تەندروستی هاووڵاتیان لەبەر ئەم هۆكارەو لەپێناو پاراستنی تەندروستی هاووڵاتیان بە بڕیاری قائیمقامی سلێمانی هەڵگرتن و گواستنەوەی ئاوی خواردنەوە لەبەر تیشكی خۆر قەدەغە كراوە.

بە بڕیاری قائیمقامی سلێمانی كۆگاكە دادەخرێت تا پابەندی سەرجەم مەرج و ڕێنماییەكانی كاركردن دەبێت.


خاك - راگەیاندنی قایمقامیەتی سلێمانی











زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved