زانایان گه‌ردیله‌ی پلاستیكیان له پیسایی چه‌ند كه‌سێكی چه‌ند وڵاتێكی جیهاندا دۆزییه‌وه. تیمێكی توێژینه‌وه‌ی زانایانی كۆلیژی پزیشكی ڤیه‌ننا له نه‌مسا له‌میانه‌ی توێژینه‌وه‌یه‌كیاندا سه‌باره‌ت به كاریگه‌ری پلاستیك له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ و دوای پشكنینی نمونه‌ی پیسایی كه له چه‌ند كه‌سێكی هاووڵاتی ژماره‌یه‌ك وڵاتی جیهانه‌وه وه‌ریانگرتبوو، پاشماوه‌ی پلاستیكیان له پیساییه‌كانیاندا دۆزییه‌وه. تائێستا زاناكان سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌ن له‌وه‌ی داخۆ ئه‌و گه‌ردیله پلاستیكییانه له كوێوه تێكه‌ڵ به پیساییه‌كان بوون یان چۆن ده‌كرێت گه‌ردیله‌ی پلاستیك له پیسایی مرۆڤدا ده‌ركه‌وێت؟. له‌مباره‌یه‌وه یه‌كێك له به‌شدارانی توێژینه‌وه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه داوه هه‌رچه‌نده به‌هۆی بچووكی گه‌ردیله‌ی پلاستیكه‌وه ڕه‌نگه زۆربه‌ی كه‌سه‌كان له‌ڕێی هه‌ناسه‌دانه‌وه بڕێك گه‌ردیله‌ی پلاستیك هه‌ڵمژن و زۆرجاریش ئه‌و گه‌ردیلانه له‌ڕێی خواردنه‌وه ده‌چێته له‌شی مرۆڤه‌وه‌و هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ی دیكه‌ش هه‌یه كه ده‌كرێت به‌و شێوه‌یه له‌شی كه‌سه‌كان گه‌ردیله‌ی پلاستیكی تێدا بێت. كه‌سه خۆبه‌خشه‌كان له ژاپۆن و روسیا‌و هۆڵه‌نداو به‌ریتانیاو ئیتالیا‌و پۆله‌نداو نه‌مساو فینله‌نداوه به‌شدارییان له‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا كردبوو و دوای پشكنینی پیساییه‌كانیان ده‌ركه‌وت هه‌ركه‌سه‌یان به‌پێی ئه‌و خواردنانه‌ی ده‌یخۆن بڕی گه‌ردیله‌ی پلاستیكییه‌كه‌ی ناو پیساییه‌كه‌یان جیاوازبووه به شێوه‌یه‌ك ئه‌وانه‌ی زۆرتر خواردنی خێرایان خواردووه له‌ڕێگه‌ی ڕووپۆشی خواردن و قوتوو ده‌به‌ی ئاو و خواردنه‌وه جۆراوجۆره‌كانه‌وه ئه‌و گه‌ردیله‌ی پلاستیكه چووه‌ته له‌شیانه‌وه‌و له‌و هه‌شت كه‌سه‌ش شه‌شیان ماسییان زۆر خواردووه به‌تایبه‌ت ئه‌و ماسییانه‌ی له ئۆقیانووسه‌كاندا ده‌ژین. له‌مباره‌یه‌وه (د.فلیپ شوابل)ی سه‌رپه‌رشتیاری توێژینه‌وه‌كه دووپاتیكرده‌وه ژماره‌یه‌ك له‌و گه‌ردیله‌ی پلاستیكیانه له پیسایی كه‌سه‌كاندا هه‌بووه هیچ یه‌ك له نمونه‌كان بێ ئه‌وجۆره گه‌ردیلانه نه‌بوون. زاناكانی به‌شدار له‌و توێژینه‌وه‌یه ئاماژه‌یان به‌وه‌دا پێویسته لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر بكرێت له ڕاستی ئه‌و ده‌ره‌ئه‌نجامانه‌و پێویستیشه لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد بكرێت له‌باره‌ی سه‌رچاوه‌ی ئه‌و گه‌ردیله پلاستیكیانه‌ی كه مرۆڤ قوتیان ده‌دات و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌شی هه‌یه له‌ڕێگه‌ی ریخۆڵه‌كانه‌وه بمژرێن و كاریگه‌ری خراپی هه‌بێت له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه نمونه‌ی ئه‌و پیساییانه له ئاژانسی ژینگه‌ی نه‌مسا پشكنینیان بۆ كراوه‌و نزیكه‌ی (9) جۆری پلاستیك دۆزرایه‌وه كه قه‌باره‌یان (50 بۆ 500) میكرۆمه‌تر ده‌بوو، بۆ هه‌ر 10 گرام له نمونه‌ی پیساییه‌كانیش به تێكرای 20 گه‌ردیله‌ی پلاستیكی دۆزراوه‌ته‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو ورده‌كارییه‌دا، هێشتا نازانرێت ئه‌و مادده پلاستیكیه وردانه له كوێوه هاتووه، به‌ڵام تیمه توێژه‌ره‌وه‌كه وای بۆ ده‌چن زۆربه‌یان له مادده خۆراكییه‌كان و به‌تایبه‌ت سه‌رچاوه‌كه‌ی خواردنه خێراكان و ئه‌و ڕووپۆشانه بێت كه خۆراكانی پێده‌پێچرێته‌وه یان خواردنی پوله‌كه‌داره‌كانی وه‌ك ماسی و هاوشێوه‌كانی و خوێی ده‌ریا بێت. خاك - س:Ghadi news
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure