23/9/2019 11:59 PM

دابەشكردنی ئاو رادەگیرێت

دابەشكردنی ئاو لە سلێمانی رادەگیرێت، بەڕێوەبەرایەتی ئاویش دەڵێت هۆكارەكەی بۆ نوێكردنەوەی هێڵی 33 كەیڤی پرۆژەی ئاوی دوكانەو دواتر ئاسایی دەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی لە ئاگادارییەكدا هاووڵاتیان ئاگاداردەكاتەوە كە دابەشكردنی ئاو رادەگیرێت.

دەشڵێت: ئاگاداری هاووڵاتیانی شاری سلێمانی دەكەینەوە كە رۆژی چوارشەممە 25ی ئەیلولی 2019، لە سەعات 6:00ی بەیانی تا 6:00ی ئێوارە دابەشكردنی ئاو رادەگیرێت.

روونیشكراوەتەوە: دابەشنەكردنی ئاو بەهۆی كاری نوێكردنەوەی هێڵی 33 كەیڤی پرۆژەی ئاوی دوكان و لەدوای ئەو بەروارەوە پێدانی كارەبا بە وێستگەكانی ئاوی دوكان-سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە.

خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved