لیژنه‌ی رێكخستنی هاتوچۆی خوێندكارانی زانكۆ‌و په‌یمانگاو خوێندنگا حكومی و ئه‌هلییه‌كان، كاره‌كانی ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌و مه‌رجی سه‌لامه‌تی و ته‌ندروستی نوێ بۆ پاس و ئۆتۆمبێلی گواستنه‌وه داده‌نێت. رائید چالاك سه‌ڵاح نوێنه‌ری هاتوچۆو سه‌رۆكی لیژنه‌كه رایگه‌یاند: نوێنه‌ری هاتوچۆو ئاسایش و په‌روه‌رده‌و گواستنه‌وه‌و چاودێری بازرگانی له لیژنه‌كه‌دا هه‌یه‌و كار بۆ ئه‌وه ده‌كات به سه‌لامه‌تی خوێندكاران له ماڵه‌وه بۆ ناوه‌نده‌كانی خوێندن و به‌پێچه‌وانه‌وه بگوێزرێنه‌وه. له‌باره‌ی مه‌رج و رێنماییه‌كانه‌وه وتی: پێویسته ته‌نها ئۆتۆمبێلی نه‌فه‌رهه‌ڵگر (پاس و ته‌كسی) كاری گواستنه‌وه‌ی خوێندكاران بكه‌ن و ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت ته‌نها خوێندكاری نزیك له‌خۆی ده‌گوازێته‌وه. پێویستیشه ئه‌و ته‌كسی یان پاسانه به‌پێی جێگه‌ی دانیشتن خوێندكاریان تێدا بێت و به‌هیچ جۆرێك رێگه نادرێت نه‌فه‌ری زیاتر هه‌ڵبگرن. له‌هه‌مانكاتدا په‌خشكردنی گۆرانی و موسیك له‌ناو ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌دا قه‌ده‌غه‌یه، ته‌نها رێگه به په‌خشكردنی بابه‌ته فێركارییه‌كان ده‌درێت. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه پێویسته هه‌ر شۆفێرێك كاری گواستنه‌وه‌ی خوێندكاران ده‌كات زانیاری ته‌واو له‌باره‌ی خۆی و ئۆتۆمبێله‌كه‌یه‌وه له‌لای لیژنه‌ی قوتابخانه‌كه هه‌بێت و له‌كاتی پێویستدا بخرێته به‌رده‌ستی لیژنه‌ی هاتوچۆ. له‌باره‌ی نرخی گواستنه‌وه خوێندكار له ماڵه‌وه بۆ ناوه‌نده‌كانی خوێندن به ئه‌هلی و حكومییه‌وه، سه‌رۆكی لیژنه‌كه ئاشكرایكرد: ئه‌و خوێندنگا‌و باخچانه‌ی له سنوری گه‌ڕه‌كه‌كانی خۆیانن نرخی گواستنه‌وه‌یان بۆ هه‌ر مانگێك بۆ پاس ده‌بێت له (15 بۆ 20) هه‌زار دینار زیاتر نه‌بێت و بۆ ته‌كسی له (25 بۆ 30) هه‌زار دینار زیاتر نه‌بێت. ئه‌و خوێندنگا‌و باخچانه‌ش كه ده‌كه‌ونه ده‌ره‌وه‌ی سنوری گه‌ڕه‌كه‌كانی خۆیان به‌ڵام له‌ناو شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمودن نرخی گواستنه‌وه‌یان بۆ پاس (20 بۆ 30) هه‌زار دینار و بۆ ته‌كسی (25 بۆ 35) هه‌زار دینار ده‌بێت بۆ هه‌ر مانگێك. ئه‌و خوێندنگا‌و باخچانه‌ش كه له ده‌ره‌وه‌ی سنوری گه‌ڕه‌كه‌كانی خۆیانه‌و له ده‌ره‌وه‌ی شه‌قامی مه‌لیك مه‌حموده نابێت كرێی گواستنه‌وه بۆ پاس له (25 بۆ 35) هه‌زارو بۆ ته‌كسی له (50 بۆ 75) هه‌زار دینار زیاتر بێت. خاك - راگه‌یاندنی قائمیقامییه‌ت
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure