24/9/2019 11:50 PM

وەزارەتی‌ پەروەردە ساڵنامەی‌ خوێندن بڵاودەكاتەوە

وەزارەتی‌ پەروەردەی‌ حكومەتی هەرێم ساڵنامەی‌ خوێندنی ساڵی‌ 2019-2020ی‌ راگەیاند كە تیایدا وادەی‌ تاقیكردنەوەكان و پشووەكانی‌ ناوەندەكانی‌ خوێندن دیاریكراون.

لەو خشتەیەی وەزارەتی‌ پەروەردەی‌ حكومەتی هەرێم بڵاویكردووەتەوە، هەریەك لە پشووەكانی وەرزی یەكەمی پەیمانگاكانی سەر بە وەزارەتی پەروەردەو قوتابخانە ئیسلامییەكان و پشووی بەهارەو پشووی وەرزی یەكەم ساڵی خوێندن دیاریكراوە.

هاوكات لە خشتەكەدا تاقیكردنەوەی كۆتایی وەرزی یەكەم و تاقیكردنەوەی كۆتایی وەرزی یەكەمی پەیمانگاكانی سەر بە وەزارەتی پەروەردەو قوتابخانە ئیسلامییەكان و  تاقیكردنەوە بەراییەكانی قۆناغی ئامادەیی و تاقیكردنەوەی كۆتایی وەرزی دووەمی پۆلی دوانزەی ئامادەیی و تاقیكردنەوەی وەرزی دووەمی پۆلە ناكۆتاییەكانی و قۆناغی كۆتایی و بنەڕەت و تاقیكردنەوەی كۆتایی وەرزی دووەمی پەیمانگاكانی سەر بە وەزارەتی پەروەردەو قوتابخانە ئیسلامییەكان دیاریكراوە.

هەر لە خشتەكەشدا تاقیكردنەوەی نیشتمانی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی و  ئەكادیمی و ئیسلامی (خولی یەكەم) و تاقیكردنەوە گشتییەكانی ئامادەیی بە هەموو بەشەكانییەوە (خولی یەكەم).

هەر بەپێی ئەو ساڵنامەیەی وەزارەتی‌ پەروەردەی‌ حكومەتی هەرێم بڵاویكردووەتەوە، دەستپێكردنەوەی ساڵی نوێی خوێندنی 2020 -2021 رۆژی شەممە 5-9-2020 دەبێت.

خاك





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved