توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ هۆشداری ده‌دات له‌وه‌ی خه‌وتنی زۆر‌و كه‌مخه‌وی وه‌ك یه‌ك زیانیان هه‌یه‌و ئه‌گه‌ری توشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ زیاتر ده‌كه‌ن. ئه‌و توێژینه‌وه‌یه كه به هاوبه‌شی له‌لایه‌ن زانكۆیه‌كی ئه‌مریكی و به‌ریتانییه‌وه كراوه، نوستنی كه‌متر له پێنج سه‌عاتیان به‌ستووه‌ته‌وه به زیادبوونی مه‌ترسییه‌كانی نۆبه‌ی دڵ. به‌پێی ئه‌و توێژینه‌وه هاوبه‌شه، ئه‌وانه‌ی كه‌متر له پێنج سه‌عات ده‌خه‌ون ڕێژه‌ی توشبوونیان به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ (52%) و ئه‌وانه‌شی ماوه‌ی خه‌وتنیان له شه‌و و ڕۆژێكدا (10) سه‌عاته ڕێژه‌ی توشبوونیان به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ دوو هێنده‌یه، له‌كاتێكدا ئه‌وانه‌ی ماوه‌ی شه‌ش بۆ نۆ سه‌عات ده‌خه‌ون ڕێژه‌ی توشبوونیان به نه‌خۆشی دڵ (24%)ه. ئه‌و توێژینه‌وه‌یه به به‌شداری (460) هه‌زار به‌ریتانی كراوه كه ته‌مه‌نیان له‌نێوان 20 بۆ 69 ساڵدا بووه، ده‌ركه‌وتووه كه هه‌ردوو حاڵه‌تی كه‌مخه‌وتن یان زۆر خه‌وتن هه‌مان ده‌ره‌نجامی ترسناكی هه‌یه، ته‌نانه‌ت لای ئه‌وانه‌ش كه جگه‌ره ناكێشن و وه‌رزش ده‌كه‌ن و هیچ ئاماده‌ییه‌كی جینه‌تیكیشیان نییه بۆ نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و بۆرییه‌كانی خوێن. هۆكاری ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌وتنی زۆر هه‌موو جۆره‌كانی هه‌وكردن زیاد ده‌كات و كه‌مخه‌ویش زیان به شانه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت و ده‌بێته هۆی نه‌ریتی خراپی زۆرخۆریی، هه‌روه‌ها كه‌مخه‌وی وا له مرۆڤ ده‌كات هه‌ست به برسێتی بكات، بۆیه كاتێك نان ده‌خوات ژه‌مه‌كانی نانخواردنی تێكده‌چێت، ئه‌مه‌ش سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی كێشه ته‌ندروستیيه‌كانی ده‌بێت. ده‌رئه‌نجامی توێژینه‌وه هاوبه‌شه‌كه ده‌ریخستووه مه‌ترسی توشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ كاتێك كه‌مده‌بێته‌وه كه كه‌سه‌كه شه‌ش بۆ نۆ سه‌عات بخه‌وێت، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كه مه‌ترسی بۆماوه‌ییان هه‌یه بۆ توشبوون به نه‌خۆشی دڵ. د.سیلین فیتر مامۆستای یاریده‌ده‌ر له زانستی فه‌رمانی ئه‌ندامه ته‌واوكارییه‌كان له زانكۆی كلۆرادۆ پولده‌ر وتی» ئه‌م توێژینه‌وه‌یه باشترین و به‌هێزترین به‌ڵگه‌مان ده‌داتێ سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ماوه‌ی خه‌وتن فاكته‌ری سه‌ره‌كییه، كاتێك شته‌كه په‌یوه‌ندی به ته‌ندروستییه‌وه هه‌بێت به‌تایبه‌ت په‌وه‌ندی به سه‌لامه‌تی دڵه‌وه هه‌بێت، ئه‌مه‌ش شتێكه به‌سه‌ر هه‌موواندا وه‌ك یه‌ك په‌یڕه‌و پیاده ده‌بێت». خاك - س: الصحة والحیاة
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure