26/9/2019 12:24 AM

سلێمانی.. پێدانی پاسپۆرت بە چەند توێژێك دەكرێتە VIP

لە هەنگاوێكی نوێدا بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی ئاشكرای دەكات، كە پێدانی پاسپۆرت بۆ 17 توێژو كەسایەتی دەكات بە VIP.

لە روونكردنەوەیەكدا بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی ئاماژە بە پێدانی پاسپۆرت لە بەشی (VIP) كراوە بۆ ئەو توێژو كەسایەتییانەی پلەیەكی تایبەتیان هەیە یان نەخۆشی شێرپەنجەیان هەیە.

وەك لە روونكردنەوەكەدا هاتووە، ئەو بەڕێزانەی لە (VIP) كاریان بۆ ئەكرێت بریتین لە:

1- كەسوكاری سەربەرزی پلە یەكی شەهیدان.

2- خاوەن پێداویستی تایبەت.

3- كەسوكاری پلە یەكی ئەنفالكراوان.

4- كەسوكاری پلە یەكی كیمیاباران.

5- نەخۆشەكانی نەخۆشخانەی هیوا.

6- هەركەسێ لە پلەی (وەزیر)دا بێت لە حكومەتی عیراق و حكومەتی هەرێمی كوردستان.

7- ئەندام پەڕلەمانەكانی (عیراق و هەرێم) لە خولی ئێستاو خولەكانی پێشووتردا.

8- بریكاری وەزیرەكانی حكومەتی (عیراق و هەرێم).

9- سەرۆكی زانكۆكان.

10- پارێزگارەكان و جێگرەكانیان.

11- سەرۆك و جێگری ئەنجومەنی پارێزگاكان.

12- دادوەرەكان.

13- هەڵگرانی پاسپۆرتی (دبلوماسی و خدمە) كاتێك داواكاری پێشكەشدەكەن بۆ دەرهێنانی پاسپۆرتی (A) یان تازەكردنەوەی.

14- قائیمقامەكان.

15- بەڕێوەبەرە گشتییەكان.

16- بەڕێوەبەری فەرمانگەكان.

17- (ئەفسەران) بەمەرجێك هەڵگری باجی ئەفسەری

 

خاك





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved