ئاژانسه جیهانییه‌كان چه‌ند خاڵێكی ژیانی ژنان و پیاوان به‌راورد ده‌كه‌ن له باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ژنان له‌چاو پیاوان له ژیاندا به‌خته‌وه‌رترن، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه به‌پێی ئه‌م خاڵانه ئاسانكاریان بۆ ده‌كرێت. 1- له ده‌رئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌ی پزیشكان ده‌رده‌كه‌وێت كه ژنان ته‌مه‌نیان 5 بۆ 10 ساڵ له پیاوان زیاتر ده‌بێت. 2- ژنان ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌یان له‌به‌رده‌سته ناویان بگۆڕن له‌كاتی هاوسه‌رگیریدا، به‌ڵام پیاوان ناتوانن. 3- له كاتێكدا ژنان له‌گه‌ڵ هاوڕێكانیان قسه ده‌كه‌ن ده‌توانن له كاتی ئیشوكاری ناوماڵداو له كاتی ئاماده‌كردنی خواردنیشدا به مۆبایل گفتوگۆ بكه‌ن، به‌ڵام پیاوان له كاتی ئیشوكاری تایبه‌تیشدا ناتوانن له‌گه‌ڵ هاوڕێكانیان گفتوگۆ بكه‌ن. 4- له رێگای به‌كارهێنانی ده‌رمانی جوانكارییه‌وه ژنان ده‌توانن به ئاشكرا گرنگی به رووخساریان بده‌ن، به‌ڵام بۆ پیاوان تا راده‌یه‌ك سه‌خته. 5- ژنان ده‌توانن پێڵاوی بن به‌رز به‌كاربهێنن بۆ ئه‌وه‌ی باڵایان به‌رز ده‌ربخه‌ن، به‌ڵام پیاوان ناتوانن بیكه‌ن. 6- له كاتی پۆشینی جلوبه‌رگدا ژنان له‌چاو پیاوان ده‌رفه‌تیان زیاتره وه‌ك پۆشینی ته‌نوره‌و عه‌زی. خاك – س/ وكالات
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure