بنێشت جوین سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی خه‌ڵك زۆر به‌كاریده‌هێنن، سوودیشی بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ هه‌یه. به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی ته‌ندروستی كه پسپۆڕانی بواری ده‌روونی ئه‌نجامیان داوه، بنێشت جوین چالاكی خانه‌كانی مێشك زیاد ده‌كات و به‌مه‌ش بیرۆكه‌یان باشتر ده‌بێت بۆ وه‌رگرتنی بابه‌ته‌كانی ده‌وروبه‌ریان، بۆیه له‌وڕووه‌وه رێنمایی خوێندكاران كراوه له‌كاتی سه‌عی كردن‌دا بنێشت بجون تاوه‌كو باشتر وانه‌كان وه‌ربگرن و بیریان نه‌چێته‌وه. جگه له‌وانه‌ش، بنێشت بۆ خۆشكردنی تامی ده‌م له‌لایه‌ن زۆربه‌ی كه‌سه‌كانه‌وه به‌كارده‌هێنرێت، له‌وزووه‌شه‌وه تۆش ده‌توانیت به‌رده‌وام بنێشت بجویت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بنێشته‌كه بڕێكی كه‌م بێت له‌ناو ده‌متداو ده‌نگه ده‌نگی پێنه‌كه‌یت و ده‌وروبه‌ره‌كه‌ت بێزار نه‌كه‌یت. خاك - وكالات
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure