ڤیتامین ئی، مادده‌یه‌كی خۆراكی گرنگه بۆ ته‌ندروستی و له زۆر خواردن و تهواوكهرهكاندا هه‌یه. باشترین سه‌رچاوه بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌م ڤیتامینه به‌رنامه‌یه‌كی خۆراكی ته‌ندروسته. كه‌می ئه‌م ڤیتامینه ده‌گمه‌نه‌و زۆربوونی جێگه‌ی نیگه‌رانییه. سه‌رچاوه‌كانی ڤیتامین ئی باشترین سه‌رچاوه‌كان بۆ ڤیتامین ئی بریتین له دانه‌وێڵه‌كان و ڕۆنی گیایی وه‌ك ڕۆنی گوڵه‌به‌ڕۆژه‌و چه‌كه‌ره‌ی گه‌نم. ده‌نكی گوڵه‌به‌ڕۆژه‌و سه‌وزه‌ی گه‌ڵا پان وه‌ك ئیسفناج و برۆكلیش ڤیتامین ئییان تێدایه. چه‌ندمان پێویسته؟ بۆ كه‌سێكی سه‌رووی 14 ساڵ به‌پێی ئه‌نستیتوتی نه‌ته‌وه‌یی ته‌ندروستی هه‌ركه‌سێك پێویستی به 15 میلیگرام له‌م ڤیتامینه هه‌یه. ئه‌و ژنانه‌ی شیر ده‌ده‌ن به منداڵه‌كانیان بڕێكی زیاتر واته 19 میلیگرامیان پێویسته. بۆ منداڵی ژێر 6 مانگ، 4 میلیگرام و بۆ 6 مانگ تا ساڵیك 5 میلیگرام و 1 تا 3 ساڵان و 4 تا 8 ساڵان و 9 تا 13 ساڵان 6، 7، و 11 میلیگرام پێویسته. به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڤیتامین ئی ماده‌یه‌كی چه‌وری-تواوه‌یه (fat-soluble) زۆر قازانجی بۆ له‌ش هه‌یه وه‌ك ئانتی ئۆكسیاندت كارده‌كات، ئه‌مه‌ش واته ڕێگه ده‌گرێت كه خانه‌كانی له‌ش به گه‌رده ناسه‌قامگیره‌كان زیانیان به‌ربكه‌وێت. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure