به‌بڕی زیاتر له 157 ملیۆن دینار، چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی كاره‌با له‌ناو شاری سلێمانی جێبه‌جێ ده‌كرێت، كه خۆی ده‌بێنێته‌وه له دانانی محه‌ویله‌ی مساعد له‌سه‌ر تۆڕی كاره‌بای چه‌ند گه‌ڕه‌كێك و فراوانكردنی تۆڕی كاره‌با. به‌پێی گرێبه‌ستێك كه له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌ك ئیمزا كراوه، به‌بڕی (157.272.450)، پرۆژه‌كانیش بریتین له (گواستنه‌وه‌ی 4 محه‌ویله له‌سه‌ر فیده‌ری 408 بۆ سه‌ر فیده‌ری 402+ دابینكردنی عه‌مود مزگه‌وتی 49 كان له گه‌ڕه‌كی راپه‌رین + دانانی محه‌ویله‌ی 400 كه‌ی ڤی مساعد بۆ كه‌رتی 39 كانی راپه‌ڕین پشت خوێندنگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی راپه‌ڕین + دانانی ستون و محه‌ویله بۆ گه‌ڕه‌كی تازه‌كانی قوله‌ره‌یسی+ راكێشانی كاره‌بای بۆ گوندی قازیاوا، دانانی محه‌ویله بۆ گه‌ڕه‌كی به‌هه‌شتی شار+ دانانی محه‌ویله‌ی 400 كه‌ی ڤی بۆ گه‌ڕه‌كی چوارچرا له كه‌رتی 36 كان له سلێمانی). پرۆژه‌كان له‌لایه‌ن كۆمپانیای (هه‌سونه) جێبه‌جێ ده‌كرێت و بڕیاره له ماوه‌ی 40 رۆژدا ته‌واوبێت. خاك - راگه‌یاندنی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure