د.پشده‌ر عه‌بدوڵڵا ئیسماعیل پزیشكی پسپۆری نه‌خۆشییه‌كانی منداڵان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه تێیدا داوا له دایكان و باوكان ده‌كات، گه‌ر منداڵه‌كانتان یه‌كێك له‌م نیشانانه‌ی هه‌بوو، ئه‌وا پێویسته سه‌ردانی پزیشكی تایبه‌تی منداڵ بكه‌ن بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی بیستن و قسه‌كردنی منداڵه‌كه‌یان. نیشانه‌كان: 1-ئه‌گه‌ر له ته‌مه‌نی 6 مانگی‌دا سه‌ری نه‌سوڕاند بۆ ئه‌ملاولا به‌ره‌و ده‌نگی به‌رز. 2-ئه‌گه‌ر له ته‌مه‌نی 9 مانیگدا هیچ گڕوگاڵی نه‌بوو. 3-ئه‌گه‌ر له ته‌مه‌نی 18 مانگی‌دا داده، دایه، بابه‌ی به‌كارنه‌هێنا. 4-ئه‌گه‌ر له ته‌مه‌نی 2 ساڵیدا نه‌یتوانی تاك وشه به‌كاربهێنێت. 5-ئه‌گه‌ر له ته‌مه‌نی 2 ساڵ و نیودا نه‌یتوانی ڕسته‌ی دوو وشه‌یی به‌كاربهێنێت. 6-ئه‌گه‌ر له ته‌مه‌نی 3 ساڵیدا نه‌یتوانی ڕسته‌ی 3 وشه‌یی به‌كاربهێنێت. خاك - ئا/ كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure