پزیشكان له باره‌ی كۆلیسترۆڵ روونكردنه‌وه ده‌ده‌ن، لێره‌دا باس له زیانه‌كان و سووده‌كانی ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی بزانیت كۆلیسترۆڵ چییه گرنگی به خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته بده. پزیشكان ده‌ڵێن كه هه‌موو كه‌سێك ده‌زانێت كۆلیسترۆڵ زیانی هه‌یه بۆ باری ته‌ندروستی، چونكه زیان به ته‌ندروستی ده‌ماره‌كانی جه‌سته ده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵام مرۆڤه‌كان نازانن بۆچی زیان به ته‌ندروستی ده‌ماره‌كان ده‌گه‌یه‌نن، لێره‌دا به‌پێی روونكردنه‌وه‌ی پزیشكان بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ئیلتیهاب له‌ناو جه‌سته‌ی مرۆڤدا كاریگه‌ره. پزیشكان له‌هه‌مانكاتدا ئاماژه به‌وه‌ش ده‌ده‌ن كه كۆلیسترۆڵ سوودیشی هه‌یه بۆ ته‌ندروستی، به‌وپێیه‌ی هۆڕمۆن و ڤیتامین دی دروست ده‌كات، هه‌روه‌ها هاوكاره بۆ هه‌زمكردنی خواردن، ده‌شڵێن كه جه‌سته‌ی مرۆڤ خۆی توانای دروست كردنی كۆلیسترۆڵی هه‌یه له كاتێكدا ته‌ندروستی مرۆڤ پێویستی به كۆلیسترۆڵ ده‌بێت. له كۆتاییدا پزیشكان ده‌ڵێن كه دوو جۆر كۆلیسترۆڵ هه‌یه، جۆرێكیان سوودبه‌خشه‌و جۆره‌كه‌ی تر زیانبه‌خشه، له كاتێكدا زیان به ته‌ندروستی ده‌گه‌یه‌نێت گه‌ر له‌ناو خوێندا بمێنێته‌وه، كه ئه‌وه‌ش ئیلتیهاب دروست ده‌كات. خاك – س/ وكالات
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure