گینادی سامۆخین سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئه‌شكه‌وته‌وانه‌كانی روسیا له زانكۆی كریمیا، رایگه‌یاند: زاناكان ده‌روازه‌ی مێژوویی ئه‌شكه‌وتی تافریدایان له نیوه دوورگه‌ی كریمیا دۆزیوه‌ته‌وه. گینادی له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی نۆڤستی وتی: رووپێوییه‌كی جیۆفیزیاییان له‌سه‌ر زه‌وی ئه‌نجامداوه‌و وێنه‌ی بڕگه‌یی ته‌لانه‌كه‌شیان گرتووه، به‌وشێوه‌یه‌ش توانیویانه شوێنی ده‌روازه‌ی ئه‌شكه‌وته‌كه ده‌ستنیشان بكه‌ن، كه ره‌نگه هه‌ر یه‌ك ئه‌شكه‌وت بێت یان كۆمه‌ڵێك ئه‌شكه‌وت بێت له‌ناو یه‌كتريدا. گرنگی ئه‌شكه‌وته‌كه له‌وه‌دایه كه ملیۆن‌و نیوێك ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌روازه‌كه‌ی دیاربووه‌و شوێنی حه‌وانه‌وه‌و خۆشاردنه‌وه‌ی ئاژه‌ڵ بووه، له‌كاتی هه‌ڵدانه‌وه‌ی ده‌روازه‌كه‌ی‌و پشكنیندا به‌دوور نازانرێت ئێسك‌و پروسكی مرۆڤیشی تێدابێت. قوڵایی ئه‌شكه‌وته‌كه به زیاتر له كیلۆمه‌ترێك مه‌زه‌نده ده‌كرێت‌و له ماوه‌ی رابردوودا‌و له‌كاتی دروستكردنی جاده‌یه‌كدا دۆزرایه‌وه، بڕیاریشه له هاوینی 2020دا ئاماده بكرێت بۆ سه‌ردانی گه‌شتیاران. خاك - كوردستانی نوێ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure