به نمایشی فیلمی سینه‌مایی "خوشكان جه‌نگ" له ده‌رهێنانی "كاڕۆلینا فورێست" چواره‌مین خولی فێستیڤاڵی فیلمی نێوده‌وڵه‌تی "سلێمانی" ده‌ستپێده‌كات. به‌پێی ڕاپۆڕتی لێژنه‌ی ڕاگه‌یاندنی گشتیی فێستیڤاڵی فیلمی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی، فیلمی سینه‌مایی "خوشكان جه‌نگ" Sisters in Arms له نووسین و ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری فه‌ڕه‌نسی "كاڕۆلینا فورێست" Caroline Fourest و به ڕۆڵبینینی "دیلان گۆین" Dilan Gwyn، "ئه‌میره كه‌سه‌ر" Amira Casar، "كامێلیا جۆڕدانا" Camélia Jordana، "مایا سانسا" Maya Sansa، "ئێشفێر گێڕال" Esther Garrel، "نانه بلۆندێل" Nanna Blondell، "كۆكماز ئه‌رسلان" Korkmaz Arslan، "نووش سكۆگێن" Noush Skaugen، "مارك ریدێر" Mark Ryder و "یۆسف دووزۆ" Youssef Douazou كاتژمێر 8ی ئێوارێی ڕۆژی سێشه‌مه 1ی ئۆكتۆبه‌ری 2019 له ڕێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی چواره‌مین خولی فێستیڤاڵی فیلمی نێوده‌وڵه‌تی "سلێمانی" Slemani له ته‌لاری هونه‌ر له شاری سلێمانی پایته‌ختی رۆشنبیری هه‌رێمی كوردستان نمایش ده‌كرێت. فیلمی سینه‌مایی "خوشكان جه‌نگ" بۆ یه‌كه‌مینجار له ئاستی دنیادا له شه‌ست و نۆیه‌مین خولی فێستیڤاڵی فیلمی نێوده‌وڵه‌تی "به‌ڕڵین" له وڵاتی ئه‌ڵمانیا نمایشكراو بۆ یه‌كه‌مینجاریش له ئاستی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا له شاری سلێمانی پێشكه‌شی هۆگرانی هونه‌ری سینه‌ما ده‌كرێت. چواره‌مین خولی فێستیڤاڵی فیلمی نێوده‌وڵه‌تی "سلێمانی" له‌لایه‌ن كۆمپانیای سینه‌مایی "مه‌ستی فیلم" به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی "فوئاد جه‌لال"، به سه‌رۆكایه‌تی "مه‌لا به‌ختیار" به‌رپرسی به‌شی پاڵپشتیی ئه‌م فێستیڤاڵه‌و له كه‌سایه‌تییه‌كانی به‌رجه‌سته‌ی سیاسی هه‌رێمی كوردستانی عێراق، به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ری "دانه‌ر عومه‌ر فارس" و به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رنامه‌داڕشتنی خاتوو "لینا ره‌زا" و به نمایشكردنی 134 فیلم له ده‌رهێنه‌ره‌كانی ٧٨ وڵاتی جیهان؛ پێكهاتوو له به‌رهه‌مه‌كانی ساڵانی 2018 و 2019ی زایینی له دوو به‌شی ركابه‌ری سه‌ره‌كی "سینه‌مای جیهان" (نێوده‌وڵه‌تی) كه بریتییه له؛ به‌رهه‌مه‌كانی درێژی سینه‌مایی و كورته فیلم، به‌ڵگه‌فیلم، ئه‌نیمه‌یشێن و ئه‌زموونی و به‌شی ركابه‌ری "سینه‌مای كوردی" (نه‌ته‌وه‌یی) كه بریتییه له؛ به‌رهه‌مه‌كانی درێژی سینه‌مایی و كورته فیلم، به‌ڵگه‌فیلم، ئه‌نیمه‌یشێن و ئه‌زموونی و هه‌روه‌ها سازدانی وۆركشۆپه‌كانی پسپۆڕانه‌ی سینه‌مایی و كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی هاوبه‌ش؛ به دروشمی "شێرپه‌نجه‌ی زه‌وی" له رۆژانی 1 تا 7ی ئوكتۆبه‌ری 2019ی زایینی له 5 هۆڵی "سیتی سینه‌ما"، "سینه‌ما سالم"، هۆڵی "ئه‌منه سووره‌كه" و هه‌روه‌ها له ته‌لاری "هونه‌ر" له شاری سلێمانی پایته‌ختی فه‌رهه‌نگ و هونه‌ری هه‌رێمی كوردستانی عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت. له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ناوبژیوانی فێستیڤاڵی فیلمی نێوده‌وڵه‌تی "سلێمانی" 14 خه‌ڵاتی ته‌ندیسی زێڕینی "كاجی زێڕین" و خه‌ڵاتی پاره‌ی نه‌غدی كه بریتییه له به‌شی ركابه‌ری فیلمه درێژه‌كانی "سینه‌مای جیهان" و "سینه‌مای كوردی"؛ به باشترین فیلمی نێونه‌ته‌وه‌یی، باشترین ده‌رهێنان، باشترین ده‌قی سیناریۆی فیلم، باشترین وێنه‌گرتنی فیلم، باشترین كورته فیلمی نێونه‌ته‌وه‌یی و خه‌ڵاتی تایبه‌تی ده‌سته‌ی ناوبژیوان به هه‌ڵبژێردراوان پێشكه‌شده‌كرێت و هه‌روه‌ها له به‌شی ركابه‌ری كورته فیلمه‌كانی "سینه‌مای جیهان" و "سینه‌مای كوردی" خه‌ڵاته‌كانی باشترین فیلمی نه‌ته‌وه‌یی، باشترین ده‌رهێنان، باشترین ده‌قی سیناریۆی فیلم، باشترین فیلمی به‌ڵگه‌یی، باشترین كورته فیلمی نه‌ته‌وه‌یی و خه‌ڵاتی تایبه‌تی ده‌سته‌ی ناوبژیوان به براوه‌كانی ئه‌م فیستیڤاڵه پێشكه‌شده‌كرێت و 4 خه‌ڵاتی تایبه‌ت له‌لایه‌ن كۆمپانیای سینه‌مایی "مه‌ستی فیلم"، له‌وانه: خه‌ڵاتی شكۆمه‌ندی، خه‌ڵاتی "ئه‌حمه‌د كایا" گۆرانیبێژی ناوداری كورد، خه‌ڵاتی شه‌هید "په‌رچه‌م" (یه‌كه‌مین كچی كورد كه له شه‌ڕ له‌گه‌ڵ گروپی تیڕۆریستی داعش شه‌هید بوو) و هه‌روه‌ها خه‌ڵاتی "ته‌ها كه‌ریمی" سینه‌ماكاری كۆچكردووی كورد پێشكه‌شده‌كرێت. خاك - به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕاگه‌یاندنی گشتیی فێستیڤاڵی فیلمی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure