تابلۆیه‌كی ئیتالی كه ساڵانێكی زۆر ونببوو، له ژووری چێشتخانه‌ی پیرێژنێكی فه‌ره‌نسیدا دۆزرایه‌وه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له مانگی داهاتوودا‌و له زیادكردنێكی ئاشكرادا به نزیكه‌ی شه‌ش ملیۆن یۆرۆ بفرۆشرێت. تابلۆكه ناوی (كرایست موكد)ه‌و هونه‌رمه‌ند چیمابۆی ئیتالی كێشاویه‌تی، مێژووه‌كه‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ره‌تاكانی رێنیسانس‌و له سه‌ده‌ی سێزده‌ی میلادیدا كێشراوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه ئه‌م تابلۆیه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر دیارنه‌بوو، تا له چێشتخانه‌ی پیرێژنێك له ناوچه‌ی كۆمبیانی باكووری پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسادا دۆزرایه‌وه. ئێریك تۆركا پسپۆڕ له‌بواری نیگاركێشه دێرینه‌كاندا له‌باره‌ی تابلۆكه‌وه رایگه‌یاند، تابلۆكه‌ی چیمابۆی زۆرگرنگه له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌و سه‌رده‌مه‌دا توانیویه‌تی شێوازی نیگاركێشانی گریكی تێپه‌ڕێنێت، تێپه‌ڕاندنی ئه‌و شێوازه‌ش له‌و سه‌رده‌مه‌دا شۆڕشێك بووه بۆخۆی. خاك - رۆیته‌رز
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure