29/9/2019 12:06 AM

سلێمانی.. دانانی پێوەری زیرەك دەستپێدەكات

بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی ئاگاداری دانیشتوانی گەڕەكی بەكرەجۆ دەكاتەوە كە لە سبەینێوە دانانی پێوەری زیرەكی ماڵان دەستپێدەكات و داواش دەكات كە هاوكاری تیمەكانیان بن.

لە راگەیەنراوێكی بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانیدا ئاگاداری دانیشتوانی بەكرەجۆ دەكرێتەوە لە یەكشەممە 29-12-2019وه دانانی پێوەری زیرەكی ماڵان دەستپێدەكات و بۆ سەلامەتی تیمەكانی كاركردنی تۆڕی زیرەك و هاووڵاتیان، ئەو فیدەری كاری لەسەر دەكرێت هیچ كارەبایەكیان نابێت و پلانی دانانی پێوەرەكان بەمشێوەیە:

ئەو ماڵانەی دەكەونە سەر فیدەری (164)، 29/9/2019 لە كاتژمێر (8ی بەیانی تا 5ی ئێوارە) كارەبای نیشتمانی و موەلیدەیان نابێت و پاشان كارەبایان ئاسایی دەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی داواش لە دانیشتوانی ئەو گەڕەكانە دەكات كە هاوكاری تیمەكانمان بن بۆ ئەنجامدانی كارەكانیان.

خاك - راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی

 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved