ده‌زگاكانی تایبه‌ت به چاودێری داووده‌رمان له ئه‌وروپا ره‌زامه‌ندییان ده‌ربڕی له‌سه‌ر به‌كارهێنانی ده‌رمانێكی نوێ كه بۆ چاره‌سه‌رى نه‌خۆشی شێرپه‌نجه داهێنراوه‌و به بازدانێكی گه‌وره له‌بواری چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه‌دا داده‌نرێت‌و به‌شێكی زۆری جۆره‌كانی ئه‌و نه‌خۆشییه چاره‌سه‌ر ده‌كات. ئه‌و ده‌رمانه نوێیه ناوی (لارۆترێكتینیب)ه‌و به وته‌ی پزیشكه بریتانییه‌كان زۆر جێگه‌ی سه‌رنجه له‌به‌رئه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی باشه‌و كاریگه‌رییه خراپه‌كانیشی كه‌متره. ده‌رمانه‌كه دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی، بۆ یه‌كه‌م نه‌خۆش به‌كارهێنرا، ئه‌ویش شا‌رلۆت ستیڤنسن بوو كه ته‌مه‌نی ته‌نیا دوو ساڵه خه‌ڵكی به‌لفاسته‌و وه‌ره‌می لیفی هه‌یه. جولیا چیشلۆم راوێژكاری شێرپه‌نجه‌ی منداڵان له نه‌خۆشخانه‌ی رۆیاڵ مارسیدن رايگه‌یاندووه، ده‌رمانه‌كه زۆر كارا بووه باشییه‌كه‌شی له‌وه‌دایه ته‌نیا یه‌ك جۆر شێرپه‌نجه چاره‌سه‌ر ناكات. خاك - بی بی سی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure