29/9/2019 11:15 PM

دەزگای نووسیار دوو كتێبی نوێی شاخەوان سدیق بڵاودەكاتەوە

لە درێژەی كارو چالاكیەكانیدا، نووسەرو ڕۆژنامەنووس (شاخەوان سدیق) دوو كتێبی نوێ بڵاودەكاتەوە. كە پێكهاتوون لە دیداری ڕۆژنامەوانی بە دوو شێوازی جیاواز.

كتێبی یەكەمیان بە ناونیشانی (چێژی نووسین)ەو كتێبی دووەمیان بە ناونیشانی (چێژی گێڕانەوە)یە. كە ئێستا هەردوو كتێبەكە لە چاپخانەن و بەمزووانە بڵاودەكرێتەوە.

تایبەت بە بڵاوبوونەوەی كتێبەكانی شاخەوان سدیق وتی: ئەم كتێبە نوێیانە درێژكراوەی كتێبی یەكەمن كە ماوەیەك پێش ئێستا بڵاوكرایەوە بە ناونیشانی (چێژی خوێندنەوە)، واتە لەگەڵ ئەم دوو كتێبەی دیكەدا پڕۆژەی كتێبی سیانەن، كتێبەكان هەرسێكیان كاری ڕۆژنامەوانی ئەدەبین، بەشێوەی دیدار لەگەڵ نووسەرانی بواری ئەدەبدا سازدراون، كتێبی یەكەمیان (چێژی خوێندنەوە) بریتیبوو لە ئەنجامدانی (13) دیداری ئەدەبی لەگەڵ (13) نووسەردا. کتێبی دووەمیش بەناوی (چێژی نووسین)ە كە بەهەمانشێوە لەگەڵ (20) نووسەردا دەربارەی پرسی (نووسین و تایبەتمەندی و شێوازەكانی و چێژی نووسین) دووبارە قسەكراوە، هەرچی كتێبی سێیەمە جیاواز لە هەردوو كتێبەكەی كە، پێكهاتووە لە (28) دیداری ئەدەبی تایبەت لەگەڵ (28) نووسەرو شاعیرو چیرۆكنووس و ڕەخنەگری بواری ئەدەبدا، كە هەریەكێك لەوانە ناوی ئاشكراو ناسراو و دیارن لەناو دونیای ئەدەبی كوردیدا، ئەم دیدارانە بە شێوەیەكی زانستی و ئەكادیمی واكراون كە لە داهاتوودا ببنە سەرچاوە بۆ نووسین و لێكۆڵینەوەی ئەدەبی لەسەر ژیان و دونیابینی هەریەكە لەو ئەدیبانەی كە دیداریان لەگەڵ كراوە. ماوەتەوە بڵێین ئەم كتێبانە لەلایەن ئەم شوێنانەوە چاپكراون.

كتێبی یەكەمیان (چێژی خوێندنەوە) بە سپۆنسەری ڕۆژنامەی هاوڵاتی چاپكراوە. هەردوو كتێبی (چێژی نووسین) و (چێژی گێڕانەوە) لە بڵاوكراوەكانی دەزگای نووسیارن. بەڵام كتێبی (چێژی نووسین) بە سپۆنسەری سندوقی هاوكاری كتێبی ڕۆژنامەی كوردستانی نوێ و كۆمپانیای یوكەی بۆ بازرگانی گشتی چاپكراوەو هەرسێ كتێبەكە لە چاپخانەی (كارۆ)ی شاری سلێمانی چاپكراون.

خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved