لە رۆژانی رابردوودا هاووڵاتیانی زۆرێك له وڵاتانی جیهان له‌دژی پیسبوونی ژینگه‌و گۆڕانی كه‌شوهه‌وا رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كانی شار‌و شارۆچكه‌كانی وڵاته‌كانیان و داوای هه‌ڵوێستی ئه‌رێنیيان له كاربه‌ده‌ستانی وڵاته‌كانیان كرد‌و نیگه‌رانی خۆیان گه‌یانده ده‌سه‌ڵاتداران و داوایانكرد حكومه‌ته‌كان هه‌وڵی جددی بده‌ن بۆ پاراستنی كه‌شوهه‌واو رێگرتن له‌و فاكته‌رانه‌ی ده‌بنه هۆی پیسبوونی ژینگه. ئه‌و خۆپیشاندانه ملیۆنییه‌ی كه له هه‌زاران شار‌و شارۆچكه‌ی جیاجیای جیهاندا رێكخران، به سه‌رپه‌رشتی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و ژینگه‌پارێزان و چالاكوانانی مه‌ده‌نی و ئه‌و پارت و لایه‌نانه‌ی كه دروشمی سه‌وزی ژیانیان به‌رزكردۆته‌وه، رێكخران و زۆربه‌ی چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵ له خوێندكار‌و كاسبكار‌و فه‌رمانبه‌رو پیشه‌وه‌ران و ئه‌كادیمییه‌كانی وڵاتانی ئه‌وروپاو ئوستراڵیاو ئه‌مریكاو باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا هاتنه‌سه‌ر شه‌قام و داوایان له ده‌سه‌ڵاتدرانی وڵاته‌كانیان كرد كار بۆ دابینكردنی ژینگه‌یه‌كی ئارام بكه‌ن و ئیتر رێ به‌و هۆكارانه نه‌ده‌ن كه كه‌شوهه‌وا پیس ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها نیگه‌رانی و مه‌ترسی خۆیان به‌یان كرد له به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمای زه‌وی، له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ده‌ریا كه كاره‌ساتی مرۆیی گه‌وره‌ی لێكه‌وتۆته‌وه‌و خه‌ڵكێكی زۆر به‌هۆیه‌وه خنكاون و ژێرئاو كه‌وتوون. ئه‌وه‌ی ئوستراڵیا گه‌وره‌ترین بوو له ئوستراڵیا كه گه‌وره‌ترین خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی تێدا كرا، زیاتر له 300 هه‌زار كه‌س هاتنه‌سه‌ر شه‌قام، كه زۆربه‌یان له خوێندكارانی هه‌موو ئاسته‌كان بوون و داوای به‌په‌له چاره‌سه‌ركردنی گۆڕانی كه‌شوهه‌وایان له حكومه‌ت كرد. له تایله‌ندو هیندستان و ئه‌نده‌نوسیا، هاووڵاتیان مه‌ترسی خۆیان نیشاندا له‌و كاره‌ساته سروشتییانه‌ی له ئه‌نجامی گۆڕانی ئاووهه‌وادا روویانداوه‌و له داهاتووشدا هی گه‌وره‌تر رووده‌ده‌ن. له هه‌موو ئه‌و رێپێوان و گردبوونه‌وانه‌دا، هاووڵاتیان به دروشم و هوتاف و به‌یاننامه بۆ ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان و ده‌سه‌ڵات، په‌یامی ئه‌وه‌یان گه‌یاند كه ئیدی ناتوانن له‌ئاست ئه‌و كاره‌ساتانه بێده‌نگبن كه هه‌ڕه‌شه له مرۆڤایه‌تی ده‌كه‌ن. چوونه به‌رده‌م نەتەوە یەکگرتووەکان له نیویۆرك حه‌شاماتێكی زۆر له ئه‌مریكییه‌كان چوونه به‌رده‌م باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و داوایان له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌ڵه‌تی كرد، كه خه‌م له كێشه‌ی كه‌شوهه‌وا بخۆن و سنوورێك بۆ پیسبوونی ژینگه دابنێن، به ده‌ركردنی راسپارده‌و بڕیار له‌دژی كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كان، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی ژینگه پیس ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ هه‌وڵدان بۆ كه‌مكردنه‌وه یان گۆڕینی شێوازی هۆكاره‌كانی گواستنه‌وه، به‌جۆرێك كه دۆستی ژینگه بن و دانانی باجی زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و كۆمپانیا‌و فابریكانه‌ی كاریگه‌ری نه‌رێنی ده‌كه‌نه‌سه‌ر ئاووهه‌وا. له زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپاش ئه‌و چالاكییه جیهانییه، له‌سه‌ر ئاستی ئه‌وروپاش به بایه‌خه‌وه وه‌رگیراو له زۆربه‌ی وڵاتانی وه‌ك ئه‌ڵمانیا، فه‌ره‌نسا، هۆڵه‌ندا، به‌لجیكاو زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌ندام له یه‌كێتیی ئه‌وروپاو له نزیكه‌ی 4000 شار‌و شارۆچكه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌و ته‌نها له ئه‌ڵمانیا 530 چالاكی له‌مجۆره سازدرا‌و خه‌ڵك به‌شێوازی مه‌ده‌نییانه هاتنه‌سه‌ر شه‌قام و داخوازییه‌كانی خۆیان له‌مباره‌یه‌وه به‌گوێی ده‌سه‌ڵاته‌كاندا دا، بۆیه هاوپه‌یمانێتی حكومی ئه‌ڵمانیا به‌ده‌نگ داخوازی خۆپیشانده‌رانه هاتووه‌و به‌ڵێنیان پێداون كه له ناوخۆدا كار له‌سه‌ر پاكڕاگرتنی ژینگه بكه‌ن و له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیشدا له‌گه‌ڵ وڵاتانی پیشه‌سازیدا گفتوگۆی جددی بكه‌ن و هه‌وڵی بۆ بده‌ن. خاك - س: میدیای ئه‌ڵمانیا
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure