29/9/2019 11:26 PM

سوودەكانی پەتاتەی شیرین

رەنگە پەتاتەی شیرینت نەبیستبێت و نەزانیت كە چەند جۆرێكی جیاوازی پەتاتە هەیە، پەتاتەی شیرین جۆرێكی جیاوازە بەڕەنگ سورەو لەكاتی كوڵاندا رەنگەكەی دەبێت بەقاوەیی، ئەم پەتاتە شیرینە لە سورینام هەیە، پزیشكان پێیانوایە كە ئەمجۆرە پەتاتەیە پێویستە گرنگی پێبدرێت، بەهۆی ئەوەی كە سوودی هەیە بۆ تەندروستی مرۆڤ.

لەكاتی لێكۆڵینەوەدا لەسەر پەتاتەی شیرین، زانایان دەڵێن كە لەڕاستیدا ئەمجۆرە خواردنە پەتاتە نیە، بەڵكو جۆرە خواردنێكی تایبەتە بەڵام بەهۆی ئەوەی كە بەشێوە لەپەتاتە دەچێت پێیدەوترێت پەتاتە.

پەتاتەی شیرین خواردنێكی سەوزاییەو لەوڵاتی سورینام زۆر گرنگی پێدەدرێت، بەڵام هێشتا لەوڵاتانی تر نەناسراوە، بەڵكو لەمەودوا زیاتر بڵاودەبێتەوە بەهۆی ئەوەی كە تامێكی خۆشی هەیە.

تامی ئەم سەوزەیە زۆر نایابە، بەهۆی ئەوەی كە تامی شیرینەو لەكاتی ئامادەكردندا پێویست ناكات بەهاراتی تێبكەیت، لەهەمانكاتدا پەتاتەی شیرین پێكهاتووە لەچەندین ڤیتاین كە سوودی هەیە بۆ تەندروستی مرۆڤ، وەك ڤیتاین ئەی و  سی كە سوودی هەیە بۆ تەندروستی پێستی مرۆڤ، لەهەمانكاتدا سوودی هەیە بۆ دابەزاندنی كێش بەهۆی ئەوەی لەكاتی خواردنی ئەم سەوزەیە ئەو هەستەت لا دروستدەبێت كە تێریت.

بەپێی لێكۆڵینەوە لەسەر پەتاتەی شیرین، پزیشكان رێنمایی دەدەن لەسەر خواردنی ئەم سەوزەیە، بەتایبەتی بۆ ئەو كەسانەی نەخۆشی شەكرەیان هەیە دەتوانن سوودی لێوەربگرن، بەپێچەوانەی پەتاتەی راستەقینە كە زیانی هەیە بۆ تەندروستی مرۆڤ لەكاتێكدا نەخۆشی شەكرەی هەیە.

خاك – وكالات




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved