به‌پێی توێژینه‌وه‌كان، خانمان هه‌رگیز نابێت چه‌ند شتێك باس بكه‌ن له‌كاتی گفتۆگۆ كردن‌دا له‌گه‌ڵ ئه‌و كوڕه‌ی كه ده‌یه‌وێت سه‌رنجی بۆ لای خۆی رابكێشێت. 1- زۆر ئاساییه پێی بڵێت كه خاوه‌ن رووخسارێكی قۆزه‌و ستایلی جلوبه‌رگی ئه‌وت به‌دڵه، به‌ڵام هه‌رگیز وشه‌ی پێرفێكت یان وشه‌ی شاز به‌كارمه‌هێنه. 2- له‌كاتی یه‌كه‌م گفتوگۆكردندا باسی هاوسه‌رگیری مه‌كه. 3- هه‌رگیز باسی خۆشه‌ویستی رابردووت مه‌كه چونكه گه‌ر به‌خراپه باسی بكه‌یت وا تێده‌گات كه تۆ كه‌سێكی خراپیت، یان گه‌ر به چاكه باسی بكه‌یت وا تێده‌گات هێشتا خۆشتده‌وێت. 4- باسی بابه‌تی نه‌خۆشی و پزیشكان مه‌كه. 5- هه‌رگیز وشه‌ی نه‌شیاو به‌كارمه‌هێنه‌و جوێنیش مه‌ده، چونكه وا جوانه خانمان هه‌موو كاتێك به نه‌رمی و هێمنی كه‌سایه‌تی خۆیان ده‌ربخه‌ن. 6- له كاتی گفتۆگۆكردندا ته‌نها باسی حه‌زو ئاره‌زووه‌كانی خۆت مه‌كه، هه‌روه‌ها گوێ بۆ به‌رامبه‌ره‌كه‌ت بگره‌و گرنگی به كه‌سایه‌تی به‌رامبه‌ره‌كه‌ت بده. 7- له سه‌ره‌تای یه‌كترناسیندا باسی ئه‌وه مه‌كه كه حه‌زی لێده‌كه‌یت و خۆشتده‌وێت، ئه‌و قسانه هه‌ڵبگره بۆ ئه‌و كاته‌ی به ته‌واوه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كی رۆمانسیتان هه‌یه. خاك – س/ وكالات
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure