پاش وازهێنان له خووی جگه‌ره‌كێشان له‌شی كه‌سه‌كه چه‌ندی ده‌وێت تا ده‌چێته‌وه دۆخی جارانی؟ هه‌موو ئه‌و هۆشداریی و ڕێنماییانه كه له‌سه‌ر پاكه‌ته‌كانی جگه‌ره نوسراون و دانراون بۆ ئه‌وه‌یه كه گوزارشت له‌و واقیعه بكات كه جگه‌ره‌كێشان زیان به ته‌ندروستی ده‌گه‌یه‌نێت، كه‌واته چی ڕووده‌دات كه یه‌كێك واز له جگه‌ره كێشان بێنێت؟ كه‌ی له شوێنه‌واره زیانبه‌خشه‌كانی جگه‌ره‌كێشان ڕزگاری ده‌بێت و له‌شی پاكده‌بێته‌وه؟ ئه‌وه‌ی جێگه‌ی دڵخۆشییه ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه ده‌یان ساڵ جگه‌ره‌ی كێشابێت و ماوه‌یه‌كی كورت بێت جگه‌ره بكێشێت وه‌ك یه‌ك و به چه‌ند قۆناغێك جه‌سته‌ی له مادده زیانبه‌خشه‌كانی جگه‌ره پاكده‌بێته‌وه. به پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی زانكۆی ئه‌مریكیی بۆ لێكۆڵینه‌وه له شێرپه‌نجه، دوای بیست خووله‌ك له بڕیاری وازهێنان له جگه‌ره كێشان پاڵه‌په‌ستۆی خوێن ده‌چێته‌وه دۆخی ئاسایی خۆی، دوای هه‌شت سه‌عات تێكڕای یه‌كه‌م ئۆكسیدی كاربۆن له خوێندا كه‌م ده‌بێته‌وه ، ئه‌م مادده‌یه‌ش به هۆی بوونی نیكۆتین له خوێندا دروست ده‌بێت، دوای 24 سه‌عات مه‌ترسیی تووشبوون به جه‌ڵته‌ی دڵ كه‌مده‌بێته‌وه، دوای دوو ڕۆژ كه‌سه‌كه هه‌ست به گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌ستی بۆنكردن و تامكردن ده‌كات و خواردنه‌كان له ده‌میدا تامیان خۆشتر ده‌بێت، چونكه كۆتاییه ده‌ماره‌كان ئاسوده ده‌بن له هه‌ڵمژینی نیكۆتین، دوای دوو هه‌فته له وازهێنان له جگه‌ره‌كێشان مرۆڤ هه‌وایه‌كی پاك هه‌ڵده‌مژێت. ڕاپۆرتێكی پزیشكیی پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه ئاماژه به‌وه ده‌دات دوای دوو بۆ سێ مانگ سییه‌كان به ته‌واوی خۆیان له شوێنه‌واره‌كانی جگه‌ره كێشان پاكده‌كه‌نه‌وه، دوای هه‌شت مانگ سیستمی به‌رگریی له‌ش به‌هێزتر ده‌بێت. له‌لایه‌كی تره‌وه توێژینه‌وه‌یه‌كی فینله‌ندیی په‌یوه‌ندیی دووری شوێنی نیشته‌جێبوون له دوكانه‌كانی فرۆشتنی جگه‌ره ئاشكرا ده‌كات و ئاماژه به‌وه ده‌دات تا ڕێگه‌ی نێوان شوێنی نیشته‌جێبوون و دوكانه‌كانی جگه‌ره فرۆشتن له‌یه‌كه‌وه دوور بن، واز هێنان له جگه‌ره‌كێشان ئاسانتر ده‌بێت. ڕاپۆرته ته‌ندروستییه‌كان ئه‌وه‌ش ده‌خه‌نه ڕوو كه دوای پێنج ساڵ له وازهێنان له جگه‌ره‌كێشان، مه‌ترسی تووشبوون به جه‌ڵته‌ی مێشك و تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان به ڕێژه‌ی (50%) كه‌مده‌بێته‌وه ، هه‌روه‌ها مه‌ترسییه‌كانی شێرپه‌نجه‌ی گورچیله و سورێنچك بۆرییه‌كان و شێرپه‌نجه‌ی ده‌م كه‌مده‌بێته‌وه. به پێی توێژه‌ره‌وانی زانكۆی ئه‌مریكیی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی شێرپه‌نجه دوای (15) ساڵ وازهێنان له جگه‌ره‌كێشان له‌شی مرۆڤ به‌ته‌واوی رزگاری ده‌بێت له شوێنه‌واره‌كانی ئه‌و خووه خراپه وه‌ك ئه‌وه‌ی كه هه‌رگیز جگه‌ره‌ی نه‌كێشا بێت. سه‌رچاوه: الصحه و الحیاه
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure