توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ هۆشداری ده‌دات له‌وه‌ی خه‌وتنی زۆر و كه‌مخه‌ویی وه‌ك یه‌ك زیانیان هه‌یه و ئه‌گه‌ری توشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ زیاتر ده‌كه‌ن. ئه‌و توێژینه‌وه‌یه كه به هاوبه‌شی له‌لایه‌ن زانكۆیه‌كی ئه‌مریكیی و به‌ریتانییه‌وه كراوه، نوستنی كه‌متر له پێنج سه‌عاتیان به‌ستووه‌ته‌وه به‌زیادبوونی مه‌ترسییه‌كانی نۆبه‌ی دڵ . به‌پێی ئه‌و توێژینه‌وه هاوبه‌شه، ئه‌وانه‌ی كه‌متر له پێنج سه‌عات ده‌خه‌ون ڕێژه‌ی تووشبوونیان به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ (52%) و ئه‌وانه‌شی ماوه‌ی خه‌وتنیان له‌شه‌و ڕۆژێكدا (10) سه‌عاته ڕێژه‌ی توشبوونیان به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ دوو هێنده‌یه، له كاتێكدا ئه‌وانه‌ی ماوه‌ی شه‌ش بۆ نۆ سه‌عات ده‌خه‌ون ڕێژه‌ی توشبونیان به نه‌خۆشی دڵ (24%)ه. ئه‌و توێژینه‌وه‌یه به به‌شداریی (460) هه‌زار به‌ریتانی كراوه كه ته‌مه‌نیان له نێوان 20 بۆ 69 ساڵدا بووه، ده‌ركه‌وتووه كه هه‌ردوو حاڵه‌تی كه‌مخه‌وتن یان زۆر خه‌وتن هه‌مان ده‌ره‌نجامی ترسناكی هه‌یه، ته‌نانه‌ت لای ئه‌وانه‌ش كه جگه‌ره ناكێشن و وه‌رزش ده‌كه‌ن و هیچ ئاماده‌ییه‌كی جینه‌تیكیشیان نییه بۆ نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و بۆرییه‌كانی خوێن. هۆكاری ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌وتنی زۆر هه‌موو جۆره‌كانی هه‌وكردن زیاد ده‌كات و كه‌مخه‌ویش زیان به شانه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت و ده‌بێته هۆی نه‌ریتی خراپی زۆرخۆریی، هه‌روه‌ها كه‌مخه‌ویی وا له مرۆڤ ده‌كات هه‌ست به‌برسێتی بكات ، بۆیه كاتێك نان ده‌خوات ژه‌مه‌كانی نانخواردنی تێكده‌چێت ، ئه‌مه‌ش سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی كێشه ته‌ندروستیه‌كانی ده‌بێت. ده‌رئه‌نجامی توێژینه‌وه هاوبه‌شه‌كه ده‌ریخستووه مه‌ترسیی توش بوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ كاتێك كه‌م ده‌بێته‌وه كه كه‌سه‌كه شه‌ش بۆ نۆ سه‌عات بخه‌وێت، به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كه مه‌ترسیی بۆماوه‌ییان هه‌یه بۆ تووشبون به نه‌خۆشیی دڵ. دكتۆر سیلین فیتر مامۆستای یاریده‌ده‌ر له‌زانستی فه‌رمانی ئه‌ندامه ته‌واوكارییه‌كان له‌زانكۆی كلۆرادۆ پولده‌ر وتی» ئه‌م توێژینه‌وه‌یه باشترین و به هێزترین به‌ڵگه‌مان ده‌داتێ سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ماوه‌ی خه‌وتن فاكته‌ری سه‌ره‌كییه، كاتێك شته‌كه په‌یوه‌ندی به ته‌ندروستییه‌وه هه‌بێت به تایبه‌ت په‌وه‌ندی به سه‌لامه‌تی دڵه‌وه هه‌بێت، ئه‌مه‌ش شتێكه به سه‌ر هه‌مواندا وه‌ك یه‌ك په‌یڕه‌و پیاده ده‌بێت». سه‌رچاوه: الصحە والحیاة
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure